بۆچی زۆر زەحمەتە بگوترێ ' با داگیرکەران خاکەکەمان بەجێ بێڵن' ؟
لە کوردستان شەڕێکی دژوار بەڕێوەدەچیت..
لە کوردستان شەڕێکی دژوار بەڕێوەدەچیت..
لە کوردستان شەڕێکی دژوار بەڕێوەدەچیت..
لە یەک کاتدا و لە خاکی جیاوازی باکور، رۆژهەڵات، باشور و رۆژئاڤا شەڕ هەیە. هەرێمێکی بەرچاو لە خاک داگیراو، ، بۆمباباران بە پۆلی فڕۆکەی جەنگی، کۆچی بەکۆمەڵ، زیندانگەلێک کە تا بەر دەرگاکانیان پڕکراوە، لەسێدارەدان، گۆڕی تێکدراو و کوژرانی خەڵکی مەدەنی، راگەیاندنی ئامارەکان بەشی پێناسەکردنی دڕاندایەتی ئەو شەڕە ناکات.
" ئیمپراتۆر" و پاسەوانەکانی سیستەمی نێونەتەوەیی و نۆکەرە هەرێمیەکانیان پێکەوە میکانیزمەیەک وەگەڕدەخەن، کە توانای بینین، تێگەیشتن و هزراندمان نەبێ.
ئەجێندای لابەلا دروست دەکەن بۆ ئەوەی کە ڕێگری بکەن لە بینینی ئەوەی ڕوودەدات، خەڵکی بە پێویستی و شتی ڕۆژانەییەوە سەرقاڵ دەکەن. تەلەفزیۆن، رادیۆ، رۆژانامە و تۆڕە ' کۆمەڵایەتیەکان'یان گۆڕیوە بە تۆڕی چەواشەکاری و شاردنەوە ڕاستیەکان. ئەو پەتایەی کە گەمە بەڕاستی و زانیاریەکان دەکات " کەلتووری پۆپیلیستی" یە.
ئەو مرۆڤە بەکەرامەتانەی کە نایانەوێ ببنە سەگی پاسەوان، ماف(!)ی بژاریان بۆ دەهڵێنەوە، کە لە نێوان تێکۆشان و ناتێکۆشانی دا هەلبژێرن.
بەو پێیە، لەئاست هێرشە قڕکردن و داگیرکارییەکاندا، هەڵبژاردن لە نێوان ئەو دوو بژارە ناچاریان دەکات کە جێگۆڕێیەک لە چەمکەکانی "دژومن " و " خیانەت" بکرێت. لەبەرئەوەی ئەو ساتەوەختانە، ساتەوەختێکن کە ڕوو وەرگەرانن لەو شتانەی کە دەیبینین، خۆگێلکردن لەو شتانەی کە تێیگەن، خۆنەزانکردن لەو شتانەی دەیزانن، دەمانکاتە مەخلوقێکی تر کە سیفەتی مرۆیی لەدەستدەدەین.
ڕاستیەکەی ئەوەیە کە؛
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ئەگەر رەزامەندی ئەمەریکا، روسیا، یەکێتی ئەوروپا، رێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان، ٥٧ وڵاتانی کۆمکاری ئیسلامی لەسەر نەبووبێت، نەیاندەتوانی کە عەفرین، سەریکانی، گرێسپی و ئیدلب داگیر بکەن. ڕەزامەندی ئەو هێزە نێونەتەوەییانەی لەسەر نەبێ، تورکیا و چەتەکانیان هەر لە ئەلقاعیدە، نوسرا تا دەگاتە داعش نەیاندەتوانی کە بچنە خاکی سوریا، عێراق و لیبیاوە.
ئەو هەموو بێ پەروایی و جورئەتە پەیوەندی بە هێزی سیاسی و سەربازییەکەی تورکیاوە نیە. ئەوەی تورکیا/چەتەکانی داعش لەمسەری باشوری کوردستانەوە بۆ ئەوسەری داگیردەکات، بێ دەنگی نەتەوەیەکگرتووەکان، حکومەتی عێراق، حکومەتی باشوری کوردستان، پارتی و یەکێتیە ، وەک ئەوەی کە هیچ شتێک ڕووینەدابێ و سەیرکردنی وەک دۆخێکی ئاساییی، نیشانەی ڕەزامەندی و هابەشێتیە لەو داگیرکارییەدا.
کاتێ ئەم چەند دێرە دەنوسم، تورکیا و چەتەکانی داعش پێکەوە دەستیان بە جوڵەی داگیرکارییەکی نوێی باشوری کوردستان کردووە، گوندەکانی رۆژئاڤا بۆردومان دەکەن و دەغڵ و دانی گوندنیشینان دەسوتێنن.
بێ دەنگی و هیچ نەکردن و هیچ نەگووتن لە ئاست ئەو ناڕەوایی، نادادی و شەڕە، تاوانە و شەریکایەتیە لەگەڵ تاوانباران. لەم قۆناغەدا بێ لایەنی ، حەکەمی، خۆنیشاندان بەهەڵوێستی گوایە ' مرۆڤی ژیر' درۆزنییەکە کە پێنج فلس ناکات. لەبەرئەوەی شتێک نیە بەناوی بێ گوناحیەوە، بەڵکو دۆخێک هەیە کە لەگەڵ حەقدای یان لەگەڵ ناحەقی. !
لەکاتێکدا کە بانگەوازی بۆ یەکێتی نەتەوەیی لە هەرچوار پارچەی کوردستان دەکرێت، بەڵام کاربەدەستانی باشوری کوردستان، نەک لە ئاست داگیرکەران دا بەڵکو بە گەریلایەکی کە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندایە وشیار دەکاتەوە کە ' خاکەکەمان بەجێبلێن' و بە ئاشکرایی بۆتە هاوکار و نۆکەری دوژمن و ئەوەش ڕاشکاوانە خیانەتە!
ئەوانەی خۆدەبورێرن لە کردنی بچوکترین ڕەخنە لەو زهنیەتەی کە خاکەکەیان خستۆتە بەردەست تورک/چەتەکانی داعش و نۆکەری بۆ دوژمن دەکات، وەک ئەوەی کە یەکێتی نەتەوەییان دەوێت، هەموو پارتەکان دەخاتە یەک تای تەرازووەوە، شەرمە و شەریکبوونە لەو تاوانە.
زۆر روونە لە ڕوانگەی نەتەوەییەوە، نۆکەر و هاوکاری کردن لەگەڵ دوژمن لەهەموو سەردەمەکان و هەموو جێیەکدا تاوانە. بۆ شاردنەوەی ئەو تاوانە، مەودای(!) " هەموو پارتەکان وەک یەکن"، مەودای" مەودا بخەنە نێون خۆتان و تیرۆرەوە" ناوەکەی مەودا و دوورکەتنەوەیەکی ساختەکارانەیە.
لەکاتێکدا کە بانگەوازی " ئەگەر پارتە کوردیەکان پەرە بە یەكگرتوویی نەدەن، داگیرکەری راناوەستێ" بەلام پارتی و یەکێتی لە قۆناغێک وادا، دروستکردنی بنکە و بارەگای سەربازی نوێ، خاڵی مەرسەد و سەکۆی نیشتنەوەی هەلیکۆپتەر و ئۆفیسی میت بۆ دەولەتی تورک فەراهەم دەکەن.
باشە خاوەن ئەو بانگەوازییانە بۆچی تەنانەت بۆ یەک ڕۆژیش، بانگەوازیان لە کاربەدەستانی پارتی و یەکێتی نەکردووە؟ کە " واز لە هاوکارکردنی دەوڵەتی تورکیا بێنن، چونکە هەڵوێستتان گەورەترین تەگەرەیە لەبەردەم یەکێتی نەتەوەیی دا ".
دەبێ بانگەوازی سەرەکی لە هەموو پارتەکانی باکور، رۆژهەڵات، رۆژئاڤا و باشور ئەوە بێت کە بە تێکۆشانی هاوبەش لە دژی داگیرکاری راوەستن، بەڵام نا، بە ئاگاییەوە چەواشەکاری دەکەن، داواکان بە پێشنیاری ئاوەژوو تەمومژاوی دەکەن دەلێن " با جارێ یەکێتی نەتەوەیی بونیاد بنێن دوایی لە دژی دوژمن و داگیرکاری شەڕ بکەین ".
یەکێتیەکی بەهێزی نەتەوەیی بە دانیشتن لەسەری مێزەکە یان دانی لێدوانی سیاسی، سەردان و هاتوچۆ ناکرێت، بەڵکو بە تێکۆشانێکی هاوبەش گەشە دەکات. خۆبەخۆ تێکۆشانی لە بواری عەمەلی دا، هەروەها لانی کەمی هاوبەشێتی لە روانگەی نەتەوەیی، ئینتمای نەتەوەیی و کۆمەڵگەیی، تاکە تاقیگەیە بۆ ئەو یەکێتی نەتەوەییە.
پرسیارەکەی ئەتینە دە لا بوتی Etienne de La Boetie تا ئێستاش پڕبایەخە ؛ " ئەگەر خیانەت لەخۆت نەکەی، ئەو قاتڵە چی لەدەست دێت ئەگەر تۆ نەبیتە نۆکەری، نەبیتە هاوکاری و نەبیتە حەوێنەری ئەو دزەی کە تاڵانی کردووی؟ "
*** ***
نوسینەکەی رابردووم " ئەو تاقمە زبڵە کێن؟ " هەندێکی ناڕەحەت و نائارام کردووە. لەگەڵ ئەوەی کە ناوی هیچ کەسێکی تایبەتیم لەو وتارەدا نەهێناوە بەڵام ببووە مایەی حەساسیەت، پەلامار و هێرش. بەڵام بێ ئەوەی کە بزانم، یان بناسم یان بێ ئەوەی کە ئاگام لێبێت، بە زۆر کەسم زانی کە " تاقمێکی زبڵن " ئەو هەستەیان لای دروست بووە کە بڵێ " باسی منی کردووە".
کەواتە وتارەکەم ئامانج خۆی پێکاوە و جێی گرتووە.
لە تورکیەوە نەجیبە قەرەداغی
ژ.ت