'بە بەرخۆدان ستراتیژی دوژمن تێکدەشکێت'
حسێن دیجلە ئەندامێ بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە رایگەیاند، فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بۆ لەناوبردنی کورد، بۆ کۆتاییهێنان بە هەبوونی کورد بڕیارێکی ستراتیژیان داوە و ئامەژەی بەوەکرد، ئەوەش بە بەرخۆدان تێکدەشکێت.
حسێن دیجلە ئەندامێ بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە رایگەیاند، فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بۆ لەناوبردنی کورد، بۆ کۆتاییهێنان بە هەبوونی کورد بڕیارێکی ستراتیژیان داوە و ئامەژەی بەوەکرد، ئەوەش بە بەرخۆدان تێکدەشکێت.
حسێن دیجلە ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و ڕایگەیاند، "فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بۆ لەناوبردنی گەلی کورد و بڵاوەپێکردنی ڕێکخستنی کورد بەردەوامی بە هێرشەکانی دەدات.
'فاشیزمی کورد لەسەر بناغەی لەناوبردنی کورد دروست بووە'
دیجلە باسی ئەوەی کرد کە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بەم شێوەیە ئامانجێکی ستراتیژی دەستپێکردووە و وتی،" لە راستیدا، فاشیمزی تورکیا لەسەر لەناوبردنی کورد دروست بووە. دەیەوێت کورد لە ڕووی کۆمەڵایەتی، ڕێکخستنی و ئیرادەوە لەناو ببات. ئەمەش لە هێرشەکانی دواییدا باشتر دیار بوو. نەک تەنها هێرش دەکاتە سەر پەکەکە، لە هەمانکاتدا هێرش دەکاتە سەر هەبوونی کورد. فاشیستبوونی سیستم لە تورکیا و داگیرکەری سەر کوردستانیش بۆ قڕکردنی گەلی کوردە. هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە و ئەرگەنەکۆن پێکەوە و بەم شێوەیە کار دەکەن."
دیجلە ئاماژەی بە تێکۆشان لەبەرانبەر ئەو ستراتیژیە کرد و وتی،" لە ڕووی سیاسیەوە، لە کۆڵانەکان، لە هەموو ڕوویەکەوە تێکۆشان هەیە. خۆی تەڤگەری ئێمە لەدژی ئەوە تێدەکۆشێت. ئەگەر تا ئێستاش فاشیزم هەیە و هێرش دەکات، ئەو کاتە پێویستە تێکۆشان بەهێزتر بکرێت، لەدژی فاشیزم لە هزردا هەڵوێستێکی ئاشکراتر پێویستە. شەڕێکی سەختی تایبەت بەڕێوەدەبرێت. شەڕی تایبەت ڕاستیەکان پێچەوانە دەکاتەوە. پێویستە کاریگەری ئەو شەڕە بشکێنرێت و ئاشکرا ببێت.
فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لەسەر لەناوبردنی کورد، لەسەر کۆتاییهێنان بە هەبوونی کورد بڕیارێکی ستراتیکی داوە و لێسەندنەوەی پاریزبەندی پەرلەمانتاران، دەستگیرکردنی هاوسەرۆکی شارەوانیەکان، دەستگیرکردنی سیاسەتمەداران، زیادبوونی ئەشککەنجە لە زیندانەکان و دەرەوە و هێرشەکان ئەم ڕاستیەمان پێ دەڵێن."
'ئامانجی سەرەکی پێویستە هەڵوەشاندنی ڕژێمی فاشیست بێت'
دیجلە ئەوەیخستەڕوو کە پێویستی بە ئاستێکی چالاکی هەیە کە هەموویان لەناوببات و وتی،"لە ڕووی سیاسەتی دیموکراتی، لەناو کۆمەڵگا، لە کۆڵان ناڕەزایی هەیە، بەڵام پێویستی بە ئامانجێکی یەکسەر بۆ هەڵوەشاندنی ڕژێمی فاشیست هەیە، کاتێک ئەوە نەبێت، ناڕەزاییە ڕەواکان بەرنابەر هێرشەکانی فاشیزم سەرناکەوێت.
پێویستە ئەمەش دەستنیشانبکرێت کە کۆمەڵگا لە هەڵبژاردنە گشتیەکان و هەرێمیەکاندا لە ڕیفراندۆمدا، هەڵوێستی خۆی و ناڕەزایی خۆی پیشاندا. پێویستە گەلی کورد و گەلانی تورکیا فاشیزم قبوڵ نەکەن. کۆمەڵگا فاشیزم قبوڵ ناکات، لەبەرئەوەی فاشیزم دوژمنی گەلان، کۆمەڵگا و مرۆڤایەتیە. فاشیزم ناتوانێت هیچ شتێک بە مرۆڤایەتی ببەخشێت.
پێویتی بە چالاکی و ڕێکخستنێکی وا هەیە کە هەڕەشەی سەر هەبوونی کۆمەڵگا نەهێڵرێت. پێویستە ئەمە بەرەوە پێشەوە ببرێت، رێکبخرێت و جێبەجێ بکرێت. لێرەدا ڕۆڵی سەرەکی دەکەوێتە سەر کەسانی پێشەنگ. ئەوانەی لە گۆڕەپانی سیاسەتی دیموکراتیدا کار دەکەن. هەروەها گەنجان و ژنان پێویستە ئەرکی پێشەنگایەتی بخەنە ئەستووی خۆیان. لە کۆتاییدا هەڵوێستی گەلان دیارکەر دەبێت.
فاشیزم بە شێوەیەکی ئاشکرا دیارە. زیاتر ئاشکرا بووە کە ئاکەپە و مەهەپە جگە لە قڕکردنی کوورد هیچ شتێکی تر ناکەن و قڕکردنی کوردیان وەک ئامانجێکی ستراتیژی خستووتە بەردەم خۆیان.
سەرەتا گەنجان، پێویستە هێزە پێشەنگەکان زیاتر دەست بە جموجووڵ بکەن و چالاکی ئەنجام بدەن. بەرخۆدانێکی بەم شێوەیە هەیە، بەڵام پێویستە زیاتر بڵاو ببێتەوە. کاریگەریان هەبێت و ئەنجامیان هەبێت. پێویستە فشار لەسەر فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دروست بکرێت و کۆتایی پێبهێنرێت. گەنجان پێویستە ڕۆڵی خۆیان بەم شێوەیە جێبەجێ بکەن. بۆ نمونە: دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر چالاکی ئەنجام دەدەن. ئەوە گرنگ و واتادارە. پێویستە زیاتر چالاکی بکەن، لە هەموو شوێنێک بڵاوبکەنەوە. گەنجان لە تورکیا و باکووری کوردستان پێویستە هەموویان ببن بە ڕۆڵەکانی ئاگر لە هەموو شوێنێک ئاگر و بەرخۆدان گەش بکەن. لەدژی فاشیزم هەڵوێستی ڕەوا و بەرخۆدان پیشان بدەن. بێ بەرخۆدان سیستم ڕێگا نادات کە مرۆڤێک بە تەنیاش بێتە دەرەوە، ڕیگا نادەن دوو کەس کۆببنەوە و خۆپیشاندانێکی دیموکراسی بکەن. لە دەوڵەتێکی پۆلیسی بێ بەرخۆدان ناتوانرێت خۆپیشاندانێکیش بکرێت، هیچ ئەنجامێک بەدەستناهێنرێت، بۆیە پێویستە بەرخۆدان بەهێز بکرێت."
ف.ق