دوای کۆمەڵکوژی تورکیا، پەیامێکی شەرمنانەی حکومەتی هەرێم
دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بە ئاگر و ئاسن خاکی باشوری کوردستان بۆردوومان دەکات و کۆمەڵکوژی ئەنجدام دەدات، لەبەرامبەردا حکومەتی هەرێم پەیامی شەرمنانە بڵاودەکاتەوە.
دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بە ئاگر و ئاسن خاکی باشوری کوردستان بۆردوومان دەکات و کۆمەڵکوژی ئەنجدام دەدات، لەبەرامبەردا حکومەتی هەرێم پەیامی شەرمنانە بڵاودەکاتەوە.
دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بە شێوازێکی بەردەوام و چڕ خاکی باشوری کوردستان بە ئاگر و ئاسن، بەبێ دەست پاراستن لە هاوڵاتیانی مەدەنی بۆردومان دەکات، تەنها لە دوو ڕۆژی ڕابردوو ٧ هاوڵاتی مەدەنی لە دەڤەری شیلادزێ، سیدەکان و برادۆست شەهید بوون. بە پێچەوانەی ئەوەی کە وەک هاوڵاتیان داواکارن کە دەبوو حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی زۆر توندی هەبوایە، بەڵام وەک ئەوەی خوێنی هاوڵاتیانی باشوری کوردستان زۆر هەرزان بێت حکومەت بەیاننامەیەکی شەرمنانەی بڵاوکردەوە.
حکومەتی هەرێم لەسەرەتای بەیانامەکەدا وەک ئەوەی بڵێی ئاگای لێ نیبە کێ بۆردوومانی هاوڵاتیانی کردەوە و ناوی تورکیا ناهێنێت و بە شەرمەوە دەڵێت، "ئیدانە و سەرکۆنەی هەر لایەنێك دەکەین کە زیان دەگەیەنن بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان".
هاوکات لە ڕاگەیەندراوەکەدا حکومەتی هەرێم داوا لە تورکیا دەکات کە ڕێز لە سەروەری خاک و نیشتیمان بگرێت، بەڵام بە هێچ شێوەیەک داوایان نە کردوە کە سوپای تورکیا خاکی باشوری کوردستان بە جێ بهێڵیت، لە کاتێکدا سوپای تورکیا دەیان بنکە و بارەگای سەربازی و سیخوڕی لە ناو قوڵایی خاکی باشوری کوردستان دا هەیە، هەموو سەرورەییەکانی خاکی عێراق و هەرێمـی کوردستانی بەزاندوە و بەشێکی فراوانیان لە خاکی باشووری کوردستان داگیرکردووە.
بە پێچەوانەوە حکومەتی هەرێم داوا لە هێزێک دەکات کە ناوچەکە بە جێ بهێڵێت کە بۆ پاراستنی باشوری کوردستان لە کاتی شەڕی داعش لە شەنگال تا کەرکووک لەبەرامبەر داعش شەڕیان کرد و باشوری کوردستانیان پاراست بە تایبەتیش لە مەخموور داعشیان تێکشکاند و نەیانهێشت هەولێر داگیر بکرێت.
ژ.ت