دەوڵەتی تورکیا گوندی کریستیانەکان بۆردومان دەکات 

لە بەردەوامی هێرشی و پەلاماردانەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر، لە ئێستادا بە فرۆکەی جەنگی گوندی ئیسف ئاڤای مەسیحیەکانی ناوچەی خانتور لە حەفتانین بۆردومان دەکات. 

لە پاش ئەوەی ئەمڕۆ گەلی شیلادزێ ناڕەزاییان دەربڕی لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، لە ئێستادا فرۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆردومانی گوندی ئیسف ئاڤا دەکەن کە گوندێکی مەسیحی نشینە و سەر بە ناوچەی حەفتانینە. 
تاکو ئێستا زەرەر و زیانەکان نەزانراوە بەڵام گەلی ناوچەکە دەڵێن بۆردومانێکی زۆر چڕە و داواکارین لایەنەکان بە زوترین کات بێنە سەر خەت.