ناوه‌ندی پاراستنی گه‌ل پیرۆزبایی ئاراسته‌ی گه‌ریلاكانی هه‌رێمی ئاڤاشین ده‌كات
فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل - نه‌په‌گه پیرۆزبایی له گه‌ریلاكانی هه‌رێمی ئاڤاشین كرد له به‌رانبه‌ر چالاكییه‌كه‌ی ڕۆژی ٢ی حوزه‌یران\١٢ی جۆزه‌ردان.
فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل - نه‌په‌گه پیرۆزبایی له گه‌ریلاكانی هه‌رێمی ئاڤاشین كرد له به‌رانبه‌ر چالاكییه‌كه‌ی ڕۆژی ٢ی حوزه‌یران\١٢ی جۆزه‌ردان.
فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل - نه‌په‌گه به‌بۆنه‌ی چالاكییه‌كه‌ی ٢ی حوزه‌یران\١٢ی جۆزه‌ردانی هێزه‌كانی گه‌ریلا له هه‌رێمی ئاڤاشین، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و پیرۆزبایی ئاراسته‌ی گه‌ریلاكانی هه‌رێمه‌كه كرد.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
«هێزهمێتینگهرهكانی توركیا ده‌یانه‌وێت هه‌ر چوار لای وه‌ڵاتی ئێمه داگیر بكه‌ن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له هه‌موو شوێنێك ڕێ دروست بكه‌ن و به‌م شێوه‌یه داگیركاری و سه‌روه‌ریی خۆیان به‌هێز بكه‌ن. له دژی هێزهسهربازییهكان كه به‌م ئامانجه له گرانا هه‌تا چیای گۆڤه‌ندێ ڕێگه‌یان دروست ده‌كرد، هێزه‌كانی ئێوه‌ی هه‌رێمه‌كه ڕۆژی ٢ی حوزه‌یران\١٢ی جۆزه‌ردان چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. ئه‌م كه‌مینه كه به‌باشی ئاماده‌كراوه، له ڕووی شوێن و كاته‌وه چالاكییه‌كی سه‌ركه‌وتووه.
به‌بۆنه‌ی ئه‌م چالاكییه سه‌ركه‌وتووه، ئێمه له كه‌سایه‌تیی فهرماندارهكهتان پیرۆزبایی له هه‌موو هێزه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌تان و ئه‌و هاوڕێیانه ده‌كه‌ین كه به‌شدارییان كردووه له چالاكییه‌كه و هیوادارین هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو بن. سڵاو له ئێوه و هه‌موو ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه له‌م چالاكییه‌دا ڕه‌نجیان داوه و هه‌موو هێزه‌كانی ئێوه له هه‌رێمه‌كه ده‌كه‌ین. له دژی هێزه‌كانی توركیای داگیركه‌ر، قڕكه‌ر و فاشیست، له تێكۆشانی شۆڕشگێڕیدا هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین.»
s.m