هێزه‌كانی گه‌ریلا له جۆله‌مێرگ و ئیدر چالاكییان ئه‌نجام دا
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاكانیان له ٨-١١ی ئه‌یلوول\١٧-٢٠ی خه‌رمانان له جۆله‌مێرگ و ئیدر-ی باكووری كوردستان چالاكییان له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئه‌نجامداوه.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاكانیان له ٨-١١ی ئه‌یلوول\١٧-٢٠ی خه‌رمانان له جۆله‌مێرگ و ئیدر-ی باكووری كوردستان چالاكییان له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئه‌نجامداوه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له سنووری جۆله‌مێرگ و ئیدر-ی باكووری كوردستان زانیاری دا.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه:
چالاكییه‌كی كاریگه‌ر له چه‌لێ
«هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، له ١٠ی ئه‌یلوول\١٩ی خه‌رمانان كاتژمێر ١١:٣٠دا، له دژی سه‌ربازانی داگیركه‌ر له گردی خه‌ره‌گۆل-ی ناوچه‌ی چه‌لێ چالاكییه‌كان ئه‌نجام دا. له‌م چالاكییه‌دا هێزه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمنیان دا. ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه. له دوای چالاكییه‌كه سوپای توركی داگیركه‌ر به ئۆبوس و هاوه‌ن هێرشی كرده سه‌ر مه‌یدانی چالاكییه‌كه. سوپای داگیركه‌ر له ئێواره‌دا به كۆپته‌ری جۆری سكۆرسكی كوژراو و برینداره‌كانی خۆی مه‌یدانه‌كه هه‌ڵگرتنه‌وه.
یه‌ژا ستار چالاكییه‌كی ئه‌نجام دا
له ٨ی ئه‌یلوول\١٧ی خه‌رمانان-دا، كاتژمێر ١٢ یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) له دژی سوپای تورك له دۆڵی ده‌شتان-ی سه‌ر به ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له‌م چالاكییه‌دا سه‌ربازێك كوژرا.
چالاكییه‌كی گه‌ریلا له ئیدر
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕی كه له هه‌رێمی سه‌رحه‌د ده‌ستی پێكردووه، هێزه‌كانمان له ١١ی ئه‌یلوول\٢٠ی خه‌رمانان كاتژمێر ٧:٤٠دا له دژی ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی جۆری كۆبرا له ناوچه‌ی دیلووجوو چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كه تێكشكێنرا. ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
بۆردومان له گابار
له ئێواره‌ی١٠ی ئه‌یلوول\١٩ی خه‌رمانان-دا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ناوچه‌ی به‌رێمر-ی چیای گابار-ی سه‌ر به پارێزگه‌ی شرناخیان بۆردومان كرد. له بۆردومانه‌كه‌دا هیچ زیانێك به گه‌ریلاكانمان نه‌كه‌وت.»
s.m