ڕژێمی تورک دەستی بەسەر شارەوانی ساروجانی هەدەپەدا گرت

ڕژێمی تورک دەستی بەسەر شارەوانی ساروجانی هەدەپەدا گرت. هاوسەرۆکانی شارەوانی ساروجان دوێنێ دەستگیرکرابوون.

ڕژێمی تورک لە چوارجێوەی سیاسەتی قڕکردن و داگیرکەریدا لە باکووری کوردستان دەستی بەسەر شارەوانیەکی تری هەدەپەدا گرت.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەم جارە دەستی بەسەر شارەوانی ساروجانی خارپێتدا گرت و قەیومی داگیرکەری لەجێگەی هاوسەرۆکانی شارەوانی دامەزراند. دوێنێت بەکر پۆڵات و جانان تاغتەکین هاوسەرۆکانی شارەوانی ساروجان دەستگیرکران.

لەگەڵ شارەوانی ساروجان، تا ئێستا ٤٦ شارەوانی هەدەپە دەستیان بەسەرداگیراوە و بە تەنها ١٢ شارەوان لەدەستی هەدەپەدا ماون.

ف.ق