ماڵپەڕێ هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە کوێستانی کێلەشین و لە شوێنێک بە ناوی “سپی ڕێز”، گروپێک لە کۆڵبەرانیان دایە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی کورد کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکەش بریندار بوو.
سەرچاوە هەرێمییەکان ناوی ئەو کۆڵبەرەی کوژراوەیان ڕێبوار مورادی ٢٨ ساڵ تەمەن خەڵکی ئاوایی کانی ڕەش-ی شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیاندووە، ناوبراو خیزاندارە و خاوەنی منداڵێکی تەمەن یەک ساڵە.
هەروەها، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی خەلیل فەروخی بە سەختی بریندار بووە.
خەلیل فەروخی، تەمەنی ٣٢ ساڵە و خەڵکی گوندی دووڕۆ-ی سەر بە شاری شنۆیە بە مەبستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سۆران لە باشووری کوردستان و پاشان هەولێر کراوە.
ک-ش