لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥دا بە بەرخۆدانی بێهاوتای گەریلاکانی ئازادی و شەڕڤانانی یەپەگە، یەپەژە و هێزەکانی ئێزدیخان شەنگال ڕزگارکرا. لەو ڕوەوە ئەندامانی شارەوانی شەنگال باسی ڕزگارکردنی شەنگالیان کرد و وتییان ئەم فەرمانە بۆیان بووە وانەیەکی مێژووی بەوەی بتوانن هێزی خۆبەڕێوەبەرییان بخوڵقێنن.
ئەندامی شارەوانی کۆمەڵگەی خانەسور، ماریا شەنگالی ئاماژەی بەوەدا لە سایەیی شەهیدانەوە زیندوون و شەنگال ئاوەدانە، فەرمانی ٢٠١٤ هەموو ئێزدییەکانی بە جیهاندا بڵاوکردوە و وتی: "بەڵام دوای دامەزراندنی سیستەمی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەر کۆمەڵگەکەمان جارێکی دیکە گەڕایەوە شەنگال و دەستییان بە ژیان کردەوە."
'بە فکری ڕێبەر ئاپۆوە ژنانی ئێزی خەبات دەکەن'
ماریا باسی لە دۆخی ژنانی ئێزدی کرد و وتی: "ژنانی ئێزدی لە ڕێگەی فەرمانەکەوە بێ ئیرادە کرابوون، بەڵام دوای ئەوەی فکری ڕێبەر ئاپۆ لە ناو کۆمەڵگەی ئێزدیدا بڵاو بووەوە ژنانی ئێزدی بوون بە خاوەنی ئیرادەی خۆیان. زۆردارییەکانی داعش دەرنجامی نەبوونی ئیرادەی ژنان بوو. بەڵام لە ئیستادا ژنان خاوەنی هێزن، لە مێژووی عێراقدا بۆ یەکەمجارە هێزی سەربازی ژنان دادەمەزرێنرێت و لە دژی توندوتیژییەکان دەوەستێتەوە. وەک ژنانی کۆمەڵگەی ئێزدی هێز و فکرمان لە گەریلاکانی یەژا ستار و یەپەژەوە وەرگرت و لە ئێستاشدا بەو هێزەوە خەبات دەکەین و خۆمان بەڕێوەدەبەین."
'ژیانەوەی شەنگال دەرنجامی رێکخستنی کۆمەڵگەیە لەسەر بنەمای فکری ڕێبەر ئاپۆ'
ئەندامی شارەوانی کۆمەڵگەی تل قەسەب، عیسا خەلیل باسی لە گەڕاندنەوەی ژیان بۆ شەنگال کرد، بەوەی کۆمەڵگەی ئێزدی لە دوای فەرمانی ٢٠١٤ەوە لەگەڵ ڕزگارکردنی شەنگال گەڕانەوە بۆ سەر خاکی خۆیان و ئەمەی وت: "گەڕاندنەوەی شەنگالییەکان بۆ شەنگال و دەستکردن بە ژیان، دەرەنجامی بەڕێکخستبوونی کۆمەڵگەیە لەسەر بنەمای فکر و فەلسەی ڕێبەر ئاپۆ. پێویستە ئێمەی شەنگالی وانەی مێژووی لە فەرمانەکەوە وەرگرین و بزانین کێ خیانەتی لێکردین و کێ ئێمەی پارست."
خەلیل ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا کۆمەڵگەی ئێزدی خاوەنی هێز و خۆبەڕێوەبەرین و وتی: "کۆمەڵگە و گەنجانمان لە دوای فەرمانەکەوە هۆشیار بوونەتەوە، گەنجانمان لە ئێستادا لە پوچی فکرەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری هۆشیارن، لە دژی دەوەستنەوە، خۆیان و کۆمەڵگەکەیان دەپارێزن."