ئێشكگری دادپه‌روه‌ری بنه‌ماڵیه شه‌نیاشار كه له ٩ی ئاداری ٢٠٢١ دا ئه‌مینه شه‌نیاشار و كوڕه‌كه‌ی فه‌رید شه‌نیاشار دهستیاپێكردبوو، له رۆژی ٣٥٩ههمیندا به‌رده‌وامه. به‌هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستیه‌وه ئه‌مڕۆ ئه‌مینه شه‌نیاشار نه‌هاته به‌رده‌م دادگای رحا، له ماڵه‌كه‌یه‌وه له ناوچه‌ی پرسوس درێژه‌ی به ئێشكگرییه‌كه كرد. فه‌رید شه‌نیاشاریش هاته به‌رده‌م دادگای رحا و له‌به‌رده‌م ده‌رگای چوونه ژووره‌وه‌ی بیناكه كه دوێنێ پۆلیسه‌كان ده‌ستوه‌ردانیان له چالاكیه‌كه‌دا كردبوو، ده‌ستی به ئێشكگری كرد.
فه‌رید شه‌نیاشار، لێره بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه رێگه‌یان ده‌كه‌وێته دادگا باسی ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه‌ی به‌رامبه‌ریان كراوه و هێشتاش به‌رده‌وامه ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه تا ئه‌و كاته‌ی دادپه‌روه‌ری نه‌چه‌سپێنرێت ئه‌و به‌رده‌م دادگا به‌رنادات.
بنه‌ماڵه‌كه، له‌سه‌ر هه‌ژماری خۆیان له تویته‌ر هه‌ژماری والی رحا عه‌بدوڵا ئه‌رین، وه‌زاره‌تی داد، لیژنه‌ی داواكاری گشتیی و دادوه‌ران (ههسهكه) و هه‌ژماره فه‌رمییه‌كانی ئاكه‌په‌یان تاگ كرد و ئه‌مه‌یان بڵاوكرده‌وه: "پێویسته كه‌س له یاسا به‌هێزتر نه‌بێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌و كاته‌ی پێویستیتان به‌و یاسایه هه‌بێت سودیان بۆ ئێوه نابێت. ئه‌و یاسای سه‌رده‌سته‌كان كه له رحا هه‌موو كه‌س شایه‌تی بۆ ده‌دات به تێكۆشانی دایكانی كۆتایی پێدێت".
هـ . ب