بەرخۆدانی گەل لە ئێلح بەردەوامە

خەڵکی ئێلح دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی ئێلح بەرخۆدان دەکات، پۆلیس هێرشیان کردە سەر گەل.

بەرخۆدان دژی دەستبەسەراگرتن

لە ئێلح چالاکییەکان دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی ئێلح بەردەوامە. هاوڵاتیان لە چەندین ناوچەی شارەکە کۆبوونەوە و درووشمی "ئاکەپەی دز" و "ڕۆژی خۆی دێت، دەوران دەگۆڕێت، گەل لێپرسینەوە لە ئاکەپە دەکات" و "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" بەرزکرایەوە. ناوەندی ناڕەزایەتییەکان لەبەردەم شارەوانی شارەکە گەمارۆدرا. چەندین کەس بەشداری چالاکییەکەیان کرد.

پۆلیس بە ئاو و فیشەکی پلاستیکی هێرشیان کردە سەر جەماوەر کە هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە کەسکین بایندەر و پەرلەمانتارانی دەم پارتیش لەنێویاندا بوون. جەماوەر دژی هێرشەکە بەرخۆدان دەکات و چەندین کەس بە لێدان دەستبەسەرکراون.

بەشێکی جەماوەر بە بەرزکردنەوەی درووشم بەرەو بینای ڕێکخستنی دەم پارتی ڕێپێوانیان کرد، بەشێک لە هاوڵاتیانیش لە ناوچە جیاوازەکانی شارەکە ناڕەزایەتییان دەست پێ کرد.