بەرخۆدانی گەنجان درێژەی هەیە، یەجەوەکە بانگەوازی راگەیاند

یەکینەکانی یەجەوەکە لە وان و ئێلیح دژی کودەتاکەی دەوڵەتی تورک بەسەر ئیرادەی گەلدا، بە درێژایی شەو درێژەیان بە چالاکییەکانیاندا. یەجەوەکە داوای لە گەنجانی کورد کرد بڕژێنە گۆڕەپانەکان و بەشداری بەرخۆدان بن.

لە باکوری کوردستان چالاکی دژ بە دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی مێردین، ئێلح و ڕحا و گۆشەگیریی لە ئیمرالی بەردەوامە.

یەکینەکانی یەجەوەکە لە وان و ئێلح لە چوارچێوەی هەڵمەتی"بە تێکۆشان یەکبگرین، لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بژین" درێژەیان بە چالاکییەکانیاندا.

یەکینەکانی یەجەوەکە بە درێژایی شەوی ڕابردوو لە زۆربەی شوێنەکانی وان و ئێلیح دژی پۆلیس شەڕیان کرد.

یەجەوەکە ڕایگەیاند؛ "یەکینەکانمان کە ڕێژەیەکی زۆر چالاکییان لە دژی پۆلیسان ئەنجامداوە، لە هەموو گۆڕەپانەکاندا پێشەنگایەتی گەلی کوردی وڵاتپارێز دەکەن. هەروەها داوا لە گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین؛ لە هەموو گۆڕەپانەکان لە پێناو بەهاکانی تێکۆشان بەشداری بەرخۆدان بکەن".

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا پەیامی 'شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی' بڵاو کرایەوە.