بەرخۆدانی ئێلح: تا سەرکەوتن بەرخۆدان دەکەین

هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە کەسکین بایندەر لە بەرخۆدانی ئێلح، گوتی: "ئەمە ڕێگەی شکۆمانە. تا سەرکەوتن بەرخۆدان دەکەین".

گەلی ئێلح و نوێنەرەکانی ٣ ڕۆژە دژی کودەتای قەیوم بەرخۆدان دەکەن، تەواوی ڕۆژەکە لە چوارڕیانی باسین چالاکیان ئەنجامدا، بەرخۆدانی گەل دژی هێرشی پۆلیس لە شەقامەکان بەردەوامە.

گەل لەبەردەم بینای دەم پارتی کۆبوونەوە و تا پارکی یەڵماز گونەی ڕێپێوانیان کرد.

هاوسەرۆکی دەم پارتی ئێلح مستەفا مەسعود تەکیک و هاوسەرۆکی شارەوانی تەتوان موئمین ئەرۆل و پەرلەمانتاری دەم پارتی زەینەب ئۆدونجو قسەیان کرد و کودەتای قەیومیان شەرمەزار کرد.

هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح، یەشیل ئیشک هۆشداری دایە دەسەڵات و ڕایگەیاند بردنی وڵات بەرەو کایۆس و پشێویی سوودی بۆ کەس نابێت.

هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، کەسکین بایندەر ڕایگەیاند کەس ناتوانێت لەبەردەم ئیرادەی گەلی کورد خۆی ڕابگرێت، گوتی: "ئەم داگیرکەرانە هەردەم دەست درێژ دەکەن بۆ سەر ئیرادە و دەسکەوتەکای گەلی کورد. ئەگەر پێداگربن لەسەر ئەم سیاسەتە، ئەم دەسەڵاتە بە دەستی ژن و مناڵ و گەنجان دەڕووخێنرت.

ئێوە دوژمنی زمانی ئەم گەلەن، دوژمنایەتی ئێمە دەکەن. بەڵام بزانن، هیچ کوردێک و هیچ کەسێک بەرامبەر دوژمنایەتی ئێوە سەری نەوی نەکرد و سەر نەوی ناکات. بەرخۆدان دەکەین، ئەمە ڕێگەی شکۆمانە، تا سەرکەوتن بەرخۆدان دەکەین".