دوو کۆڵبەری دیکەی کورد بوونە قوربانی
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەنجامی هێرشی هێزە چەکدارییەکانی دەوڵەتی ئێران کۆڵبەرێکی کورد کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکەش بریندار کرا.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەنجامی هێرشی هێزە چەکدارییەکانی دەوڵەتی ئێران کۆڵبەرێکی کورد کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکەش بریندار کرا.
بە گوێرەی کۆڵبەرنیوز، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی خالید محەمەدی (٢٣ ساڵ)، کە خەڵکی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و چەند ڕۆژێکە ژیانی هاوژینی پێکهێناوە، لە سنووری شارەکە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی ئێران کوژراوە.
هەروەها کۆڵبەرێکی دیکە کورد بەناوی ڕزگار محمەدی (٤٢ ساڵ) کە خەڵکی شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سنووری شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی ئێران بریندار کراوە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی سنە لەژێر چاودێری چڕیی پزیشکییدایە.