دەیان هەزار کەس لە جزیر جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد

بەدەیان هەزار کەس لە هەرێمی جزیری شرناخ بە دروشمی "رێبەرایەتی ئازاد، کۆمەڵگای دیمۆکراتیک" جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد.

نەورۆز لە هەرێمی جزیری شاری شرناخ بە دروشمی "رێبەرایەتی ئازاد، کۆمەڵگای دیمۆکراتیک" پیرۆز کرا، هەر لە سەر لە بەیانیەوە بەهەزاران کەس ڕوویانکردە گۆڕەپانی نەورۆز. هاوڵاتیان بە جلوبەرگی نەتەوەییەوە بەردەوام دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ"یان دەوتەوە. بەدەیان هەزار کەس بە گۆرانی و ئاوازەوە سەمایان کرد.

لەمەراسیمەکەدا دایکانی ئاشتی کۆتریان ئازاد کرد کە هێمای ئازادی و ئاشتییە و کۆمیتەی ڕێکخستنی نەورۆز بەخێرهاتنی جەماوەریان کرد.

محەمەد زەکی ئێرماز، ئەندام پەرلەمان لە دەم پارتی شرناخ، داوای لە هەموو لایەک کرد خاوەنداری لە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بکەن و وتی: "تێکۆشانمان بە سەرکەوتن دەڕازێنینەوە."

هەروەها لە مەراسیمەکەدا زۆربەی کەسایەتیەکان وتاریان پێشکەش کرد و تیان ئەمڕۆ هاتوینەتە ئەم گۆڕەپانە بۆ ئەوەی پشتگیری لە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بکەین، ئێمە باوەڕمان بە گەلەکەمان، حیزبەکەمان و ریبەرەکەمان هەیە."

دواتر پەیامی زیندانیانی سیاسی خوێندرایەوە. لە مەراسیمەکدا هاوسەرۆکی شارەوانی وان نەسلیهان شەدال و نەورۆز ئویسال ئاسڵان، ئەندام پەرلەمانی شرناخ و ئەلیف بولوت، ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەری ناوەندی دەم پارتی لە وتارەکانیاندا ئاماژەیان بە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و ئاماژە بەوەکرا ئەگەر دیموکراسی نەما ئارامی و ئازادیش نامێنێت. ئەگەر زمانی میللەتێک قەدەغە بکرێت، ئازادیشی قەدەغە دەکرێت."

لە وتارەکاندا ئەوەش وترا؛ پەیامەکەی بەرێز ئۆجالان ئاسۆیەکی نوێی بۆ ئێمە کردووتەوە. لە چوارچێوەی ئەم پەیامەدا پەرە بە تێکۆشانی هاوبەش دەدەین و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بنیات دەنێین."

دوای وتارەکان هونەرمەندان "ڕۆژدا، قاسم تاش دۆغان و شەڕڤان بەرهەمەکانیان پێشکەش کرد.