ڕۆفاتی ٤١ ئێزدی کە لە گۆڕە بە کۆمەڵەکان دەرهێنرابوون، بە مەراسیمێک بە خاکسپێردران

حکومەتی عێراق ٤١ ڕوفاتی لە بەغداوە گەڕاندەوە بۆ شەنگال و بە مەراسیمێک بە خاکسپێردران.

لە فەرمانەکەی ساڵی ٢٠١٤، بەهۆی بەرگریینەکردنی سوپای عێراق و پەدەکە، یەکێک لەو گوندانەی شەنگال کە لەلایەن داعشەوە کۆمەڵکوژ کرا، کۆچۆ بوو.

دوای ئەوەی شەنگال لەلایەن هێزەکانی گەریلا، یەبەشە و یەژەشەوە ڕزگار کرا و دۆخەکە ئارام بووەوە، حکومەتی عێراق و ڕێکخراوە نیودەوڵەتییەکان دەستیان بە هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ناوچەکە کرد، بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەکانیان، ڕووفاتی ناو گۆڕە هەڵدراوەکان ڕەوانەی بەغدا کران بە مەبەستی پشکنین.

لەناو ئەو ڕوفاتانەدا، ٣٨ ڕوفاتیان هی کۆمەڵکوژیی کۆچۆبوو، کە دوای پشکنین و ئاشکراکردنی ناسنامەکانیان، ئەمڕۆ لەگەڵ سێ رووفاتی ناوچەکانی دیکەی شەنگال، گەڕێندرانەوە شەنگال و بە مەراسیمێک لە گۆڕستانی کۆچۆ بە خاکیان دەسپێرن.

لە مەراسیمەکەدا سەرۆک عەشیرەتی کۆچۆ، کەسوکاری قوربانییەکان، بابەشێخی ئێزدییەکان، ئەندامانی ئەنجومەنی ڕووناهیی ئێزدییەکان، بەرپرسانی حکومەتی عێراق و هەرێم ئامادەن.

ئەوەی بۆ ئێزدییەکان جێگای سەرنجە، ئامادەبوونی ئەو کەس و لایەنانەیە لە مەراسیمەکەدا، کە خەڵکی شەنگالیان لە کۆمەڵکوژیی نەپاراست، هەروەها ڕووفاتەکانیان لەکاتێکدا بۆ گەڕاندوونەتەوە، کە سبەینێ جەژنی ئێزییە.

ف.ق