فڕۆکە جەنگیەکانی تورک لە شارباژێر ئۆتۆمبێڵێکی مەدەنیان بۆردومان کرد
فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی گەڵاڵەی شارباژێری سەر بە سلێمانی ئۆتۆمبێڵێکی مەدەنیان بۆردومان کرد.
فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی گەڵاڵەی شارباژێری سەر بە سلێمانی ئۆتۆمبێڵێکی مەدەنیان بۆردومان کرد.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنیوز، هێرشەکە کاتژمێر ١٩:٠٠ لە گوندی گەڵاڵە ئەنجامدراوە.
لە هێرشەکەدا ئۆتۆمبێڵی خەڵکی مەدەنی گوندی گەڵاڵە بووەتە ئامانج.
هیچ زانیاریەک لەبارەی زیانەکانی هێرشەکەوە بڵاونەکراونەتەوە. دوای هێرشەکە فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکە دەگەڕێن.
ف.ق