فڕۆکە جەنگیەکانی تورک ئەنجومەنی گەلی خانەسوریان بۆردومان کرد

کەمێک پێش ئێستا، فڕۆکە جەنگیەکانی ڕژێمی تورک بارەگای ئەنجومەنی گەلی خانە سوری سەر بە شەنگالیان بۆردومان کرد.

فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کەمێک لەمەوبەر بارەگای ئەنجومەنی گەلی خانە سوری سەر بە شاری شەنگالی بۆردومانکرد.
بۆردومانەکە کە لە کاتژمێر ٧.٣٠ خولەکی شەو بەکاتی هەرێمەکە ئەنجامدراوە، زیانی زۆری ماددی بە بارەگای ئەنجومەنەکە گەیاندووە، بەڵام هێشتا زیانە گیانییەکانی بۆردومانەکە دیار نین.
لە ئێستادا خەڵکێکی زۆر لە شوێنی ڕووداوەکە کۆبوونەتەوە و لە لێدوانێکدا کردە دژە مرۆیەکەی ڕژێمی تورکیان شەرمەزار کرد و خوازیار بوون، دەوڵەتی ئێرا، نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و کوردان لەدژی هەڵوێست بنوێنن و لەوە زیاتر بەرامبەر بە کردەوە دژە ئێزیدیەکانی ڕژێمی تورک بدەنگ نەبن. چونکە بێدەنگی و بێهەڵوێستی بەرامبەریان، بوێری زیاتر دەداتە ئەو ڕژێمە تا پەرە بە هێرش و بۆردومان و تاوانەکانی دژی ئێزیدییەکان و شەنگال بدات. 

هـ.هـ