گە نجان بە بەشداریکردن لە ریزەکانی گەریلا وڵامی داگیرکاری و خیانەت دەدەنەوە

گەنجانی باشووری کوردستان بە بەشداریکردنیان لە ڕیزەکانی گەریلادا وڵامی داگیرکاریی تورکیا و خیانەت دەدەنەوە، بانگەوازدەکەن گەنجانی بەشداری جەنگی ئازادی بن.

تادێت هێزی گەریلای ئازادی فراوانتر دەبێت،  شەڕی شۆڕشگێڕیی گەریلا لەدژی دەوڵەتی فاشیزمی تورکیا سەرنجی هەموو دونیای لەسەرە، ڕۆژ بەرۆژ ئەو تێکۆشانە فراوانتر دەبێت، بۆ وڵامدانەوە هێرشەکانی تورکیا داگیرکەر لەسەر باشوری کوردستان خیانەتی ناوخۆیی کۆمەڵێک لە گەنجانی باشووری کوردستان  بڕیاریان داوە بەشداری ریزەکانی گەریلا بن.

ژمارەیەک لەو گەنجانەی کە بەشداری گەریلا بوون ڤێدیۆی خۆیان تۆمارکردوە و بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)یان ناردووە و  ئاماژە بەوە دەکەن، لە بەرامبەر داگیرکاریی تورکیا و هێرشەکاندا ناتوانن بێدەنگ بن و چەکی گەریلا دەکەنە شانیان و ڕووبەڕووی داگیرکەری تورکیا و خیانەتی ناوخۆی دەبنەوە.

ئەو گەنجانەی بەشدارییان لە ڕیزەکانی گەریلا دا کردوە دەڵێن: "داواکارین گەنجانی تری کوردستانیش لە بەرامبەر داگیرکاریەکانی تورکیا بێدەنگ نەبن و بەشداری ڕیزەکانی گەریلا ببن و بێن بەشداری جەنگی ئازادی بکەن."

بەشداربوونی ئەوە گەنجانە بۆ ناو ڕیزەکانی گەریلا لە  کاتێکدایە، کە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بە هەموو شێوازێکی دڕندانە هێرش دەکاتە سەر باشوری کوردستان و ئامانجی داگیرکردنی هەیە، بەڵام گەریلا لە تێکۆشانێکی مێژوویدایە و ڕۆژانە دەوڵەتی تورکیا تێکدەشکێنێت. هاوکات هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستیانیش (پەدەکە) بە ئامانجی ڕزگارکردنی تورکیا لەو شکستە گەورەیە لە پشتەوە لە هەوڵی گەمارۆدانی هیزی گەریلادان.

ژ.ت