گەلی قۆسەر دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەیان شەرمەزار کرد

گەلی قۆسەر بە سروودی "بۆ پێشەوە" دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەیان شەرمەزار کرد.

ئەو چالاکییانەی کە دژ بە دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی ماردین و ئێلح و خەلفەتی دەستیپێکردووە بەردەومە. لە گەڕەکی برکەتی ناوچەی قۆسەری مێردین گەل بە سروودی "بۆ پێشەوە" ڕێپێوانیان کرد. پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان(دەم پارتی) نەورۆز ئویسال ئاسلان، زەکی ئیرمەز، کاموران تانهان و ئۆنور دوشونمەز بەشداری ڕێپێوانەکەیان کرد.

جەماوەر پانکارتی"قەیوم کودەتایە، دەست لە ئیرادەی من مەدە" یان هەڵگرت و لە کۆڵانی ئەلبەیلی دەستیان بە ڕێپێوان کرد. لە ڕێپێوانەکەدا درووشمی "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" و "قەیوم دەبێت بچێت، ئێمە سەردەکەوین" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "کوردستان دەبێتە گۆڕستانی فاشیزم" و " ئاپۆیی لە هەموو شوێنێکە" و " هەزار سڵاو لە بەرخۆدانی ئێلح" بەرزکرایەوە.

ڕێپێوانەکە بە سروودی "بۆ پێشەوە" کۆتایی هات.