گەنجان ٤ ڕۆژە لە دژی داگیرکەران لە بەرخۆداندان
لە گەڕەکەکانی ئێلحدا گەنجان بە شەو و ڕۆژ لە دژی پۆلیسی تورک بە بەرد، فیشەکی هەوای و مۆلۆتۆفان لە بەرخۆداندان.
لە گەڕەکەکانی ئێلحدا گەنجان بە شەو و ڕۆژ لە دژی پۆلیسی تورک بە بەرد، فیشەکی هەوای و مۆلۆتۆفان لە بەرخۆداندان.
دوای ئەوەی شارەوانی ئیلح بە کودەتای قەیوم دەستیبەسەرداگیرا، لە دژی ئەوە بەرخۆدان لە گەڕەکەکاندا بەردەوامە. گەنجان لە گەڕەکاکەندا ڕێگاکان دادەخەن، وەڵامی هێرشەکانی پۆلیس دەدەنەوە.
گەنجان کە لەچەندین گەڕەکدا لە بەرخۆدانی کۆڵانەکاندان بە شەو و ڕۆژ لە دژی پۆلیسی تورک بە بەرد، فیشەکی هەوای و مۆلۆتۆفان لە دەوەستنەوە.
گەنجان بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ"گەنجان فیدایی ئاپۆین"، "نابێت قەیوم بمێنێتەوە" و "پەکەکە گەلە گەل لێرەیە" بەرخۆدانیان بەردەوامە. لەگەڵ بوونی هێرشی پۆلیس، لە ئاسمانی شارەکەشدا بە بەردەوامی هەلیکۆپتەری هێزەکانی دەوڵەتی تورک لە جموجوڵدان.