گەنجان بێپسانەوە خۆڕاگری دەکەن

گەنجان لە دژی کودەتای قەیوم بە رۆژ لە بەردەم شارەوانییەکان خۆڕاگری دەکەن، بە شەویش لە گۆڕەپان و شەقامەکاندا ئاگر دەکەنەوە و درێژە بە خۆڕاگری دەدەن.

لە دژی کودەتای قەیوم بەسەر شارەوانییەکانی ئێلیح، مێردین و خەلفەتی، لە ئێلیح بە رۆژ گەنجان لە گۆڕەپانەکاندان، بەشەویش لە گەڕەکەکان چالاکی دەکەن. گەنجان کە لە دژی قەیوم لە بەرخودانن، لە گەڕەکەکانی هیلال، کارشیاک، پەترۆلکەنت، باغلەر، جودی و پەترۆل رێگەی هاتووجۆیان داخست. گەنجان ناڕەزایەتییان بەرامبەر ئەشکەنجە و هێرشی پۆلیس نیشاندا کە چەند رۆژێکە بەردەوامە و دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "گەنجان فیدایی ئاپۆن"، "قەیوم دەڕوات، گەل دەمێنێتەوە" و "پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە"یان دەوتەوە.

گەنجان لە شەقامەکان ئاگریان کردەوە و وەڵامی هێرشی پۆلیسەکانیان دایەوە کە لە بەرامبەر گەنجان گازی فرمێسکڕێژ، ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و فیشەکی پلاستیکییان بەکاردەهێنا. گەنجانیش رێگەیان داخست، ئاگریان کردەوە و بە فیشەکی هەوایی وەڵامی ئەو هێرشانەیان دایەوە.

لەناوچەی قۆسەری مێردینیش گەنجان رژانە گۆڕەپانەکان و بە فیشەکی هەوایی کودەتای قەیومیان شەرمەزار کرد. گەنجان لە شەقامەکان دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ'یان وتەوە و جەختیان لەسەر خاوەنداری لە ئیرادەیان کردەوە.