گەنجان شەوانەش لە دژی کودەتای قەیوم بەرخۆدان دەکەن
لە چەندین گەڕەکی ئێلیح گەنجان دژی سەپاندنی قەیوم لە گۆڕەپانەکانن.
لە چەندین گەڕەکی ئێلیح گەنجان دژی سەپاندنی قەیوم لە گۆڕەپانەکانن.
گەنجانی ئێلیح لە پێنجەم شەوی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانیان دژی سەپاندنی قەیوم لەسەر شارەوانی شارەکە بەردەوامبوون لە چالاکی.گەنجان لە گەڕەکەکانی حزور، جمهوریەت، ئەمەکلی، تۆکی پازاریەر، هیلال، کارشیاکا، پەترۆڵ کەنت، باغلەر، کۆریک، بەیندر، جود و پەترۆڵ، لە شەقام و گۆڕەپانەکان چالاکیان ئەنجامدا. گەنجان بەبێ وەستان درووشمی"ژن ژیان ئازادی"، " بژی سەرۆک ئاپۆ"، " شارەوانییەکان هی ئێمەیە، قەیوم دەبێت بچێت" یان بەرزکردەوە و هێرشیان کردەسەر قەیوم. چالاکی گەنجان تا درەنگانی شەو بەدەوام بوو.
گەنجان وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە
پۆلیس خۆی لە بەردەم چالاکی گەنجان ڕانەگرت و بە ئۆتۆمبێلی ئاوپڕژێن و گازی بیبەر و گولەی پلاستیکی هێرشی کردە سەر خۆپیشاندانەکە. گەنجان بەربەستیان لەسەر شەقام دانا و ئاگریان کردەوە و بە بەرد و مۆڵۆتوف وەڵامی هێرشی پۆلیسیان دایەوە.