ڕێپێوانی وەڵامدانەوەی سڵاوەکەی ڕێبەر ئاپۆ لەلایەن دەستپێشخەری گەنجانی عەرەب و ژنانی گەنجی عەرەبەوە رێکخرابوو. ڕێپێوانی گەنجان لە گوندی بارێ بە وتنەوەی گۆرانی شۆڕشگێڕی و دروشمی " بژی سەرۆک ئاپۆ "، "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بە گیان بە خوێن لەگەڵتین ئەی سەرۆک " و بەرزکردنەوەی پانکارتی "هەزار سڵاو بۆ تۆ ئەی سەرۆک" دەستیپێکرد و بەردەوام بوو.
بەشداربووانی ڕێپێوانەکە لە میانەی چالاکییەکەدا ڕاو بۆچوونەکانی خۆیان هێنایە زمان و سەرنجیان خستەسەر گۆشەگیری و سڵاوی خۆیان ئاراستەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و ڕایانگەیاند، "ئێمە وەک گەنجانی عەرەبی شەنگال و بەناوی هەموو پێکهاتەکانی تری شەنگالەوە دەڵێین؛ هەتا بەدیهاتنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان."
یونس ئەلتەیی ئەندامی دەستپێشخەری گەنجانی عەرەب لە چالاکیەکەدا وتی: "ئەمڕۆ ئێمە وەک گەنجانی عەرەب لە شەنگال بۆ وەڵامدانەوەی سڵاوەکەی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانمان ئەنجامدا و بە هەزاران کەس بەم بۆنەوە سڵاوی خۆیان ئاراستەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. دەبێت ئیتر ڕێبەر ئاپۆ لە نێو گەلەکەیدا بێت و لەگەڵ گەلەکەیدا بژی."
هەروەها لە کۆتایی ڕێپێوانەکەدا بەیاننامەیەک لەلایەن حەسد ئەسوەد، ئەندامی دەستپێشخەری گەنجانی عەرەب خوێندرایەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "بە ناوی سەرجەم گەنجانی شەنگال و بەتایبەت گەنجانی عەرەب، بەهەزاران سڵاوی خۆمان ئاراستەی سەرۆک ئاپۆ دەکەین و دەڵێین زۆر دڵخۆش بووین کە تەندروستی بەڕێزی باشە. ڕێبەر ئاپۆ لە دیدارەکەیدا سڵاوی بۆ هەمووان ناردبوو. ئێمە وەک گەنجانی عەرەب، مۆڕاڵێکی زۆرمان لە سڵاوەکەی ڕێبەر ئاپۆ وەرگرت و ویستمان بە ڕێپێوانێکی جەماوەری وەڵامی سڵاوەکەی بدەینەوە. ڕێپێوانی ئەمڕۆمان لەو چوارچێوەیەدا بەڕێوەچوو. ئێمە وەک گەنجان هەتا رووخاندنی دیوارەکانی ئیمراڵی درێژە بە چالاکی، ڕێپێوان و گردبوونەوەکانمان دەدەین و ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین.
گەنجان نەک تەنها لە شەنگال، بەڵکو لە هەموو جیهاندا لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان دەکەن. بە تایبەت بە سڵاوەکەی ڕێبەر ئاپۆ، مۆڕاڵ و هەستێکی زۆر جیاواز لە نێو گەنجاندا دروست بووە. بۆیە پێویستە گەنجان بە جۆش و خرۆشی بەرزەوە بەشداری چالاکییەکان بکەن. ئێمە بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەڵێین ئێمە بوونمان هەیە و دەبێت، قەد بیر لەوە نەکەنەوە کە ڕۆژێک ئێمە لەناو ببەن یان بێ هێزمان بکەن. وەک چۆن پێش ئێستا بەهێز بووین، لە ئێستا بەدواوە و دوای سڵاوەکەی ڕێبەرێتیمان بەهێزتر دەبین."
ڕێپێوانەکە بە دروشمی؛ "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.