هێلین ئومید ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی راگەیاند، هێرشەکانی هاوپەیمانیی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە لە دژی گەلی کورد و کوردستان بۆ پاکتاوکردن و سڕینەوەیە. راشیگەیاند، "هاوپەیمانیی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە بۆ مانەوەی خۆیان و بۆ لە ناوبردن و سڕینەوەى ئێمە هێرش دەکات. هێرشەکان بە بەردەوامی و درێژخایەن بۆ پاکتاوکردن و سڕینەوەى جەستەیی و فیزیکی ئەنجام دەدەن".
ئومێد وتی، ئەو هاوپەیمانییە فاشیستییە بۆ پاکتاوکردن و لەناوبردنی هەبوون و ئازادیی گەلی کورد هەموو توانا و هێزی شەڕی خۆی خستووەتە کار و ژیانی ئابووری و کۆمەڵایەتیی تورکیای لە بەرزترین ئاستدا لەو چوارچێوەیەدا رێکخستووە.
هێلین ئومێد ئەوەشی راگەیاند، "دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە لە دژی گەلی کورد و گەلانی تورکیا بە شێوەیەکی یەکلایەنە شەڕ ناکات و وتی، "ئەوەى وەک پێویست تێگەیشتنی لەسەر دروست نابێت ئەوەیە. ئەردۆغان کە خۆی بە "پێشەنگی میللەت" ناساندووە و باخچەلیی هاوپەیمانی پڕوپاگەندەی ئەو دەکات، کە شەڕ لە دژی پەکەکە دەکات، بەڵام لە راستیدا ئەو هێز و هێرشانە، کە ئەوان باسی دەکەن ژیانی یەکسان، دیموکراتیک، ئازاد و ئیرادەی گەلانی کوردستان و تورکیا دەکاتە ئامانج و لە ناوی دەبات".
هێلین ئومێد ئەوەشی وت، ئەگەرچی گرنگترین گۆڕەپانی شەڕێ پاکتاوکردن وەک گۆڕەپانی سیاسی نیشان دەدەن، بەڵام قورسترین و گرنگترین هێرشەکان بۆ سەر ژیانی کۆمەڵگەیە و وتیشی، "گۆڕەپانی سیاسی واتە دام و دەزگا و دامەزراوەکان، کە بە رەنجێکی زۆری کۆمەڵگە ئافرێنرابن، بەڵام ئەوانە بۆ پێشگرتن لە پێشکەوتنی نەتەوەی دیموکراتیک لە کوردستان و تورکیا بەکار دەهێنرێن. کۆمەڵگە تەونی ئەخلاقی و سیاسیی هاوبەش و ئاوێتەى هەیە و فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە هێرش دەکاتە سەر ئەو تەونە".
هێلین ئومێد باسی ئەوەیکرد، "دەبێت هەموو کەس ئەوە بزانێت، کە گەورەترین هێرشی داگیرکەری پاکتاوکارانە لە گۆڕەپانی عەقڵییەدایە و هەموو کەس دەبێت لەوە تێبگات و بەپێی ئەو تیگەیشتنە بجوڵێتەوە، چونکە مرۆڤ بە بیر و رامانی خۆی هەیە و کاتێک کۆمەڵگە گەیشتە بیر و رامان و هۆشمەندیی هاوبەش ئەو کاتە لەمپەر و گرفتەکانی سەر رێگای خۆی ناهێڵێت. فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لە پێش هەموو شتێکەوە دەیەوێت لە دژی نەتەوەی دیموکراتیکی گەلی کورد و یەکگرتوویی و هاوبەشبوونی نەتەوەیی، ئەو عەقڵییەت و هۆشمەندییە، کە بەرژەوەندیی کۆمیناڵی ئافراندووە، لەیەکتر داببڕێت و هەڵبوەشێنێتەوە. ئەوە کارێکی سادە و ئاسایی نییە، بۆیە هێزە خائین و نۆکەرەکان لە کوردستان داوەتە پێش خۆی و هەموو دام و دەزگاکانی راگەیاندنیان بۆ ئامادە کردووە".
هێلین ئومێد ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی پەکەکە رایگەیاند، بۆ تێگەیشتن لە چۆنیەتیی هێرشەکانی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە و چۆنیەتیی ئەنجامدانی پاکتاوکردن و داگیرکەری، دەبێت مرۆڤ سەرنج بخاتە سەر دۆخی گەنجان و وتی، "دۆخی گەنجان لەتورکیا هەندێک ئاڵۆزە، بەڵا بۆ پێشگرتن لە پێشکەوتنی گەنجانی وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕ لە کوردستان بزووتنەوەى گەنجانیان لە تورکیا خستووەتە ناو تاریکییەوە.
لە دژی گەنجانی کوردستان شێوازی تایبەت بەکار دەهێنن. هەوڵی سیستمی فاشیست ئەوەیە، کە سیستمی پەروەردە لە تورکیا بۆ دروستکردنی مرۆڤی ئایینپەرەست – نەتەوەپەرەست رێکبخەن. بۆ ئەوەش دەیانەوێت گەنجانی کورد رۆژەڤی راستەقینەى خۆیان بۆ ئازادی، ناسنامە، دیموکراسی، وڵاتی ئازاد و تێکۆشان بگۆڕن و بۆ ژیانی کەسی و ئازادیی ساختە و درۆینە".
لەبارەی هێرشەکان بۆ سەر گۆڕەپانی سیاسەتی دیموکراتیک، هێلین ئومێد وتی، "فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بە ئیرادەی سیاسیی و سەربازیی داگیرکەری و پاکتاوکاری دامەزراوە و ئۆپراسیۆنەکانیان لە دژی گۆڕەپانی سیاسەتی دیموکراتیک ئەوە بە روونی دەخاتەبەرچاو. لەبەر ئەوەى ناتوانن بە ئۆپراسیۆنەکانیان لە دژی هەدەپە ئەنجام بە دەست بهێنن، ئێستا سکاڵایان بۆ داخستنی هەدەپە کردووە بە رۆژەڤ".
هێلین ئومێد رایگەیاند، داگیرکەری پاکتاوکار لە رووی سەربازییەوە، سڕینەوە و لەناوبردنی هێزەکانی کوردستان و ئەوانەى بۆ ئازادی تێدەکۆشن، دەسەپێنێت.
هێلین ئومێد ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی پەکەکە لەبارەی هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" وتی، "لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'کات کاتی ئازادییە' لە باکووری کوردستان، چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات قۆناغێکی گرنگی تێکۆشانمان دەستپێکردووە. هەڵمەتەکە سەرباری ئەوەى هەڵمەتێکی کۆمەڵایەتییە، گەریلاکانمان پێشەنگایەتییان بۆ کرد".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەڵمەتی 'کات کاتی ئازادییە' لەسەر هێڵی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی بەڕێوەدەچێت و گەل و گەریلای زیاتر لە یەک نزیک کردووەتەوە. گەورەترین لەمپەر و هەڵەى بەردەم بەهێزبوونی هەڵمەتەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە گەنجانی کورد لە ناو چاوەڕوانییەکدان. دەبێت گەنجان لەم قۆناغەى شەڕەدا خۆیان بە رێکخستن بکەن و خۆیان بەو ئاستە بگەیەنن، کە دەست بە جموجوڵ بکەن. نابێت وەک پێشتر چاوەڕێ بن هەندێک کەس بێن ورێکخستن بکەن، بەڵکو دەبێت خۆیان پێویستیی قۆناغی شەڕ زوو فێر ببن و خۆیان بکەن بە یەکەی خاوەن دەستپێشخەری و خۆسەر. لەو بابەتەدا هیچ گرفت و رێگرییەک نییە. بۆ ئەوەى فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بڕۆخێنرێت تاکە شتێک پێویستە، تێگەیشتنى لە دوژمن و توڕەیی و ئیرادەی جموجوڵە. بە دڵنییاییەوە مرۆڤ دەتوانێت بەوە لە ناوەندەوە پووچیان بکاتەوە. تەنها بڕوا بەوە دەکەین.
ئەوەى ئەو پێشکەوتنەى ئافراند و بەرەو پێشی برد، بێگومانی راستیی ئیمەى گەلە، ئاستی ئیرادە و هۆشمەندیی ئازادی کۆمەڵگەکەمانە. نیشانەى ئەوەیش دۆخی بزووتنەوەى ژنانمانە. بزووتنەوەى ژنانمان سەرباری قەدەغەکارییەکان لە کوردستان نوێنەرایەتیی و وڵاتپارێزی و ئازادی و بە بڕیاربوون دەکەن و بوونەتە هێزی بەرخودان و تێکۆشانی کۆمەڵگەى کورد. بە کەمپەینی 'ئێمە خۆمان دەپارێزین' بۆ هەڵمەتی 'کات کاتی ئازادییە' بوونەتە هێزی ورە و لە ژێر هێرشە قورسەکانی داگیرکەری و پاکتاوکاریدا کۆمەڵگەى کوردیان لەسەر هێڵی ئازادی راگرتووە. بزووتنەوەى ژنانی ئازاد، کە هێزی پیشەنگ و پێوەری تێکۆشانی ئازادییە، لە هەڵمەتی 'کات کاتی ئازادییە' هەم هێزی بونیاتنان و هەم بەڕێوەبەریشە. لەسەر ئەو بنەمایە و لە پێش هەموانەوە لە باکووری کوردستان و لە هەر چوارپارچەى کوردستان لە چالاکییەکاندا هێڵی ژنی ئازاد هاتووەتە پێشەوە.
هێلین ئومید رایگەیاند، بۆ ئەوەى ئازادی بکرێت بە سیستم، پێویستی بە کار و تێکۆشانی زیاتر هەیە و وتی، "بۆ ئەوەش دەبێت لە تورکیا، کە ناوەندی هێرشی داگیرکەری و پاکتاوکارییە و لە باکووری کوردستان زۆر زیاتر چالاکیی جەماوەری بەڕێوەببرێن".
هێلین ئومێد ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە باسی ئەوەشیکرد، زۆرترین پشتیوانی و خاوەنداریکردن لە هەڵمەتی 'کات کاتی ئازادییە' لە زیندانەکانەوە کراوە و وتی، "سڵاو لەو هاوڕێ و وڵاتپارێزانە دەکەم، کە بە بڕیار و پێداگرییەوە کار بۆ سەر خستنی ئەو هەڵمەتە دەکەن. رێز و خۆشەویستیی خۆمیان پێشکەش دەکەم".
ژ.ت