هەپەگە بە ڕێزدارییەوە یادی سێ گەریلای شەهیدی کردەوە
هەپەگە بەڕێزەوە یادی ئەو سێ گەریلایەی کردەوە کە شەهیدبوون و وتی: "بەڕێز و خۆشەویستییەوە یادی هاوڕێیانمان دەکەینەوە کە بە شەهادەتییان بوونە هۆکاری مەزنکردنی تێکۆشان."
هەپەگە بەڕێزەوە یادی ئەو سێ گەریلایەی کردەوە کە شەهیدبوون و وتی: "بەڕێز و خۆشەویستییەوە یادی هاوڕێیانمان دەکەینەوە کە بە شەهادەتییان بوونە هۆکاری مەزنکردنی تێکۆشان."
ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە بەم شێوەیە:
"جەنگاوەرانی هێژای ئاپۆیی،هاورێیانمان کورتای،مەروان و زنار لە حوزەیرانی ٢٠٢٣دا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە دەرەنجامی هێرشی دووژمندا شەهید بوون.بەڕێز و خۆشەویستییەوە یادی هاوڕێیانمان دەکەینەوە کە بە شەهادەتیان بوونە هۆکاری مەزنکردنی تێکۆشان و دڵسۆزیمان بۆ یادکردنەوەیان دووپاتدەکەینەوە.
سوپای تورکی داگیرکەر کە لە هەرێمی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا لە بەرانبەری بەرخۆدانی ئەفسانەیی جەنگاوەرانی ئاپۆییدا گورزی قورس دەخۆن، لە هێرشە داگیرکارییەکانیدا لە بێچارەیی هەرە گەورەی مێژوویدا دەژیت.هاوڕێمان کورتای باتمان کە فیداییەکی ئاپۆییە، وایکرد دەوڵەتی تورک لە ڕووی سەربازی، سیاسی و ئابوورییەوە گیر بخوات،بە فیداییگرییەوە شەڕی کرد و گورزی کوشندەی لە دووژمن دا. بە پسپۆری و بێباکی خۆیەوە لە پێکهێنانی تاکتیکی سەردەمی و ئەزموونی شەڕکردنیدا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا.هاوڕێمان کورتای کە لە هەموو لایەکی کوردستاندا لە دژی کۆلۆنیالی و داگیرکاری تێکۆشانێکی داستانی بەڕێوەبرد و ئەرکی شۆڕشگێڕی خۆی بەجێگەیاند، بە هەڵوێستی خاکیانە و بەشداربوونی مۆراڵییەوە لە ژیاندا، بووە نمونەی جەنگاوەری ئاپۆیی بۆ هەموو هەڤاڵانی.
ڕۆڵەی هێژای گارزان هاوڕێمان مەروان هیزان وەک کەسێکی دڵسۆزی بیری کوردایەتی، بۆ پاراستنی دەستکەوتی گەلەکەمان لە گۆڕەپانی جیاوازدا تێکۆشا.بە ئایدیا و بڕیاردارییەکی گەورەوە لە نێو ڕێزەکانی گەریلادا جێگەی گرت و هەوڵیدا بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆی لەئەستۆ بگرێت. هاوڕێمان مەروان کە لە گۆڕەپانی سەختی تێکۆشاندا بە مەزنکردنی تێکۆشانەکانییەوە بەشایستەیی ئەرکەکەی بەجێگەیاند، بووە یەکێک لەو قارەمانانەی ناوی خۆی لە مێژووی ئازادی گەلەکەماندا نووسییەوە.
هاوڕێمان زنار بە ئارەزوویەکی زۆرەوە ژیانی شۆڕشگێریی خۆی دەستپێکرد، هەموو کاتەکان بە پەرەدانی ئەزموونەکانییەوە بەردەوامی بە تێکۆشان دەدا.هاوڕێمان کە لە چەندین گۆرەپاندا تێکۆشا،هەموو ساتەکانی ژیانی پڕ لە سەرکەوتن کرد و ئەرکی شۆرشگێڕی بەجێگەیاند.بە بەشداربوونی قووڵی دڵسۆزانە، خاکیانە و بوێرییەوە بووە جەنگاوەرێکی نمونەیی ئاپۆیی. هاوڕێمان لەو کاتەوەی بووە گەریلایەکی پسپۆر، لە گۆڕەپانە گەرمەکانی شەڕدا گورزی کوشندەی لە دووژمندا.
جارێکی تر هەڤاڵانمان کورتای، مەروان و زنار بە ڕێز و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە، سەرساغی خۆمان بۆ بنەماڵەی هێژای هاوڕێیانمان و تەواوی گەلی وڵاتپارێزی کوردستانمان دەخوازین.
زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی هەڤاڵانی شەهیدمان بەم شێوەیەیە:
ناسناو: کورتای باتمان
ناو و پاشناو: نوسرەت دەمیر
شوێنی لە دایکبوون: ئێلح
ناوی دایک و باوک: جەمیلە- محمەد ساڵەح
کات و شوێنی شەهادەت: حوزەیرانی ٢٠٢٣/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
ناسناو: مەروان هیزان
ناو و پاشناو: سەرحەد تاگای
شوێنی لە دایکبوون: بەدلیس
ناوی دایک و باوک: ئالمە- عاکیف
کات و شوێنی شەهادەت: حوزەیرانی ٢٠٢٣/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
ناسناو: زنار ڕاپەڕین
ناو و پاشناو: موحەمەد حەجی
شوێنی لە دایکبوون: ڕەقە
ناوی دایک و باوک: ئەمیرە- مەحمود
کات و شوێنی شەهادەت: حوزەیرانی ٢٠٢٣/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا."