ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) دەربارەی ئەو گەریلایانە، کە ساڵی ٢٠١٧ لە بۆتان شەهید بوون رایگەیاند:
"ساڵی ٢٠١٧ یەکێک لە بەرزترین ساڵەکانی تێکۆشانی ئازادیمان بوو لە دژی هەوڵە داگیرکارییەکان. ئەو ساڵە لە بۆتان شەڕێکی بێوێنە لە دژی دوژمن ئەنجامدرا. ئەوانەی دەیانوت لە بەهاری ٢٠١٧دا گەریلا تێکدەشکێنن و لە ناویان دەبەین، کەوتبوونە ناو خەون و خەیاڵەوە خۆیان گەیشتوونەتە لێواری لە ناوچوون. ئێمە بە ڕێزەوە یادی هاوڕێیانمان ڕوکەن، جانفەدا، ئارگەش، دەڤریم و ئەمرە دەکەینەوە، کە لە بۆتان شەهید بوون و خەونی دوژمنیان لە گەروویاندا قەتیس کرد و رێگایان نەدا پلانەکانیان بۆ پاکتاوکردن بێتەدی، تێکۆشانمان بە بێ راوەستان بەردەوامە و ئەمڕۆ گەلەکەمانیان زیاتر لە ئازادی نزیک کردووەتەوە".
زانیاری لەبارەی ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەمشێوەیەیە:
نازناو: ڕوکەن مام خوری
ناو و پاشناو: قەدرییە ئۆزلو
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک و باوک: پەریخان - دۆڵماز
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧ / بۆتان
*******
نازناو: جانفەدا باشقەڵا
ناو و پاشناو: سامی ئاجار
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک و باوک: قەدرییە - عەلی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧ / بۆتان
*******
نازناو: ئارگەش داستان
ناو و پاشناو: ئازاد ئاک کۆچ
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: سەمرا - ئەدیب
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧ / بۆتان
*******
نازناو: دەڤریم بۆتان
ناو و پاشناو: سەیدخان ئایان
شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ
ناوی دایک و باوک: سوڵتان - سەلیم
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧ / بۆتان
********
نازناو: ئەمرە
ناو و پاشناو: ئەمروڵا کەسکین
شوێنی لەدایکبوون:
ناوی دایک و باوک:
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧ / بۆتان
سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئازیز و هێژای هاوڕێیانمان ڕوکەن، جانفەدا، ئارگەش، دەڤریم و ئەمرە و هەموو گەلەکەمان لە کوردستان دەکەین. ئێمە بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە، کە شەهیدەکانمان دەکەینە هۆکاری سەرکەوتن و یاد و خەونەکانیان بەدی دهێنین".
ژ.ت