هەپەگە بەڕێزەوە یادی شەهیدانی خواکورکی کردەوە
هەپەگە یادی ٣ گەریلای کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٧ شەهید بوون و وتی، "بەڵێنی سەرکەوتنمان بە شەهیدەکانمان، رێبەرمان و گەلەکەمانداوە و بە تەئکیدی بەڵێنەکەمان دەبەینەسەر."
هەپەگە یادی ٣ گەریلای کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٧ شەهید بوون و وتی، "بەڵێنی سەرکەوتنمان بە شەهیدەکانمان، رێبەرمان و گەلەکەمانداوە و بە تەئکیدی بەڵێنەکەمان دەبەینەسەر."
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەپە لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
"دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ ئەوەی بتوانێت کورد قڕ بکات لە باشوری کوردستان و هەموو جێگەیەک کە دەستکەوتنی کوردی لێیە، هێرش دەکات. گەریلاکانی ئازادی کوردستانیش لەدژی هێرشە قڕکەرەکان سەرەتا لە باشوری کوردستان و لە هەموو جێگەیەک بەرخۆدانێکی مێژوویی بەڕێوەدەبەن و ئەو بەرخۆدانەش ئەمڕۆ لە بەرزترین ئاستدایە. ١٢ی ئەیلولی ٢٠١٧ هێزەکانمان لە گۆڕەپانی شکێرای سپی خواکورکێ لەدژی داگیرکەرانی توورک چالاکیەکی بەهێزیان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر سەربازی داگیرکەر سزادران. سوپای تورک کە بەهۆی چالاکیەکە هەڵوەشێنرایەوە، پشتی بە تەکنیک بەست و بەم شێوەیە ویستی تێکشکاندنەکەی بشارێتەوە. بۆ ئەوەی هاوڕێکانمان کە چالاکیەکانیان ئەنجامدابوو، بە شێوەیەکی تەندروستی بگەڕێنەوە، بە فەرماندەیی هاوڕێ شەڕڤان رۆناهی و هاوڕێکانمان پەلدا و شەڕڤان بەرخۆدانێکی گەورە ئەنجامدرا و دواتر شەهید بوون. ئێمە یادی ئەو سێ هاوڕێیەمان لە ساڵرۆژی شەهادەتیاندا بە ڕێزەوە دەکەینەوە.
ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
نازناو: شەڕڤان جۆتکار
ناو و پاشناو: ئومێد سەزان
شوێنی لەدایکبوون: وان
باوک و دایک: خانم و عەبدولهادی
کات و شوێنی شەهادەت: ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧ / خواکورک
*
نازناو: شەڕڤان رۆناهی
ناو و پاشناو: محەمەد ئەرمەکان
شوێنی لەدایکبوون: ماکۆ
باوک و دایک: خەزال و مستەفا
کات و شوێنی شەهادەت: ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧ / خواکورک
*
نازناو: پەلدا گلیداغ
ناو و پاشناو: یاپراک چاکماز
شوێنی لەدایکبوون: ئیغدر
باوک و دایک: ئەمینە و میرسەڤدی
کات و شوێنی شەهادەت: ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧ / خواکورک
شەڕڤان رۆناهی
پەلدا گلیداغ
شەڕڤان جۆتکار
هەپەگە وێڕای ئەوەی باسی لە قاڕەمانی و بەرخۆدانی هەرسێ گەریلاکەی کرد، هەروەها رایگەیاند، "سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی بەشەرەفی هاوڕێکانمان شەڕڤان رۆناهی، پەلدا گلیداغ و شەڕڤان جۆتکار دەکەین کە هێڵی فیدایی ئاپۆییان بە قاڕەمانێتی و بەرخۆدانی بەڕێوەبرد. هەروەها سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی هەموو خەڵکی وڵاتپارێزی، هەرێمی سەرحەد و گەلی کوردستان دەکەین. بەڵێنی سەرکەوتنمان بە شەهیدەکانمان، رێبەرمان و گەلەکەمانداوە و بە تەئکیدی بەڵێنەکەمان دەبەینەسەر."
ف.ق