هەپەگە: داگیرکەرێک سزادرا و دوو حەفارە تێکشێندران
لە چالاکی گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستاردا سەربازێکی سوپای تورکی داگیرکەر بە سزا گەیەندرا و پێنجی دیکەش برینداربوون، وە دوو حەفارە تێکشێندران و گورز لە ئۆتۆمبێلێکی زریپۆش و حەشارگەیەک وەشێندرا.
لە چالاکی گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستاردا سەربازێکی سوپای تورکی داگیرکەر بە سزا گەیەندرا و پێنجی دیکەش برینداربوون، وە دوو حەفارە تێکشێندران و گورز لە ئۆتۆمبێلێکی زریپۆش و حەشارگەیەک وەشێندرا.
ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیە:
"هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛
٢٩ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٤:٤٠دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار هێزەکانمان بە چالاکی هەماهەنگی گەریلایی لە دوو قۆڵەوە گورزییان لە دوو حەفارە و ئۆتۆمبێلێکی زریپۆش وەشاند کە لەهەوڵی دروستکردنی ڕێگەی سەربازیدا بوون. قۆڵی یەکەمی چالاکییەکە؛ بە چەکی ئۆتۆماتیکی بە شێوەیەکی کاریگەر گورزییان لە حەفارەیەکیاندا. قۆڵێ دووەمی چالاکیەکە؛ گورزیان لە حەفارەکەی دیکە وەشاند. لە ئەنجامدا حەفارەکە تێکشێندرا و شۆفێرەکەی بریندار بوو. هەروەها گورز وەشێندرا لە ئۆتۆمبیلە زریپۆشەکە کە ئەرکی پاراستی حەفارەکان بوو، لە ئەنجمدا ٤ داگیرکەر برینداربوون. لەم چالاکیەدا بە گشتی؛ ٢ حەفارە تێکشێندران، گورز لە ئۆتۆمبێلێکی زریپۆش درا، داگیرکەرێک بە سزا گەیاندرا و ٥ داگیرکەریش بریندار بوون.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛
٣١ی تشرینی یەکەم و ١ی تشرینی دووەم تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێمی هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٤ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران.
٣١ی تشرینی یەکەم تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهاری هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە درۆنی شەڕکەر بۆردوومانکران.
٣١ی تشرینی یەکەم تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی لۆلانی هەرێمی خواکوڕک ٥ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
٢٧ی تشرینی یەکەم و ١ی تشرینی دووەم گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شەهید شەریف، قەلە، لۆلان، شاخی شەهید هاواری هەرێمی خواکوڕک ٨ جار، گۆڕەپانەکانی شاخی ڕەشید، سێدارێ، زەنگل، ڕێبین، دەشتی کافیا، چەم ڕۆبۆتکێی هەرێمی گارە ٦ جار، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی دەرگەلێ و سەری مەتینای هەرێمی مەتینا ٤ جار، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار ٢٢ جار، گۆرەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهاری شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٢ جار، گۆڕەپانەکانی سلێ و کورتەکی هەرێمی قەندیل ٢ جار؛ بەگشتی ٤٤ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردوومانکران.
٣١ تشرینی یەکەم و ١ تشرینی دووەم گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ١١جار، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی دەرگەلێ و سەری مەتینا لە هەرێمی مەتینا ٨ جار؛ بەگشتی ١٩ جار لە ڕێگای هەلیکۆپتەری جەنگییەوە بۆردوومان کران."