ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە بە ڕاگەیەندراوێک ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکراکرد، کە لە گردی زەندوورای چیای مەتینا لە بەرخۆدانی لە دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک شەهید بووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ١٤ی مانگی ٥ی٢٠٢١ لە کاتێکدا سوپای داگیرکەری تورک لە گردی زەندوورا دەیانویست بە ئاڕاستەی گوندی کەستا پێشڕەویی بکەن، ڕووبەڕووی بەرخۆدانی گەریلاکان بوونەوە و شەڕی قورس ڕوویدا، لەو شەڕەدا سێ داگیرکەر بە سزا گەیندران و داگیرکەرێکیش بریندار بوو، یەک لەو هەڤاڵانەمان کە دەستەویەخە لە دژی داگیرکەران شەڕ و بەرخۆدانیی کرد هەتا شەهید بوو، هەڤاڵ ‘ئیبراهیم ئەلیاس’ ناسراو بە ‘تێکۆشەر بۆتان’ بوو.
ناسنامەی شەهیدەکە وەهایە:

ناو و پاشناو: ئیبراهیم ئەلیاس
نازناو: تێکۆشەر بۆتان
شوێنی لەداییک بوون: شەنگال
ناوی دایک و باوک: جەمات بورجۆ – ئەلیاس عوسمان
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١٤ی ئایاری ٢٠٢١/ گردی زەندوورای مەتینا
لەسەر کەسایەتی شەهید تێکۆشەر بۆتان، هەپەگە ئاماژەی بەوە داوە، کە شەهید بۆتان لەپاش فەرمانی ساڵی ٢٠١٤ کە بە سەر گەلی ئێزدییدا هات، بڕیاری دا لەناو تەڤگەری ئاپۆییدا گەلەکەی لەبەرامبەر فاشیستان و داعشدا بپارێزێت، لەپاش ئەوەی بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلادا بوو، لە بەرخۆدانی هەفتانیندا وەکو شۆڕشگێڕێک بەشداریی کرد و قارەمانانە لەدژی داگیرکاریی تورکیا بەرخۆدانی کرد.
هەپەگە ئەوەشی ڕاگەیاندووە، کە لە پاش ٢٣ی مانگی ٤ی ئەمساڵ بە پێداگریی خۆی بەشداریی بەرخۆدانی جەنگی خابووری کرد کرد لە مەتینا و لە پاش ئەوەی ژمارەیەک داگیرکەری بە سزا گەیاند، شەهید بوو.
لە کۆتایی ڕاگەیندراوەکەدا هەپەگە جەختی کردووەتەوە، کە شەهید تێکۆشەر بۆتان، بووە نموونەیەک لە ملیتانی ئاپۆیی لەناو گەنجانی ئێزدییدا و بەو بۆنەشەوە سەرەخۆشیی لەسەرجەم خەڵکی ئێزدیی، خانەوادەکەی و گەلی کوردی وڵاتپارێز دەکەن.
ف.ق