هەپەگە یادی ٥ گەریلای شەهیدی بەرزڕاگرت

هەپەگە بە ڕێزدارییەوە یادی ٥ گەریلای شەهیدی بەرزڕاگرت و رایگەیاند، "هاوڕێیانمان دەمهات، سەما، نالین، عەلیشێر و سەرهەڵدان بەرخۆدانی ئەفسانەییان لە دژی دووژمن ئەنجامدا و لە مێژووی تێکۆشانماندا ناوی خۆیان نوسییەوە."

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیاندراوەکەی دەربارەی ئەو گەریلایانەی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا شەهید بوون ئەمەی خستەڕوو:

"٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە دژی هێرشەکانی دووژمن لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هاوڕێیانمان دەمهات، سەما، نالین، عەلیشێر و سەرهەڵدان شەهید بوون. لە ساڵوەگەڕی شەهیدبوونیاندا بەڕێز و پێزانینەوە یادی هاوڕێیانی شەهیدمان دەکەینەوە و بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە یادکردنەوەیان بکەینە هۆکاری بەرزکردنەوەی تێکۆشانمان.

هاوڕێیانمان دەمهات، سەما، نالین، عەلیشێر و سەرهەڵدان بۆ ئەوەی تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان بەهێزتر بێت، لە هەرێمە جیاوازەکانی باکووری کوردستانەوە بەشداری ناو ڕێزەکانی گەریلا بوون و بۆ ئەوەی لە هەر ساتێکی ژیانی گەریلادا ئەم ئامانجە پیرۆزەیان جێبەجێکەن، لە تێکۆشانی بەردەوامدابوون.  هاوڕێیانمان بەنرخترین رۆڵەی ئەم گەلەمانن. هاوڕێیانمان بۆ ئەوەی ئەرکەکانیان راپەڕێنن، بە بێ ئەوەی بڵێن هاوین یاخود زستانە، شەو یاخود رۆژە، بە پێداگریی زۆرەوە تێکۆشان. وەک جەنگاوەرانی راست و دروستی پاڕادایمی 'دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک و ئازادیخوازی ژنان'_ی رێبەرایەتی ئامانجیان بونیادنانی کۆمەڵگەی ئازاد و کوردستان بوو و ئەوەیان بە سەرەکیترین ئەرکی خۆیان دەزانی. هاوڕێیانمان لە رووی ئایدۆلۆژیا و سەربازییەوە گەیشتنە ئاستی پسپۆری و ئەرکەکانی سەردەمی خۆیان بێ کەموکوڕی بەجێگەیاند.

هاوڕێیانمان دەمهات، سەما، نالین، عەلیشێر و سەرهەڵدان لە کەسایەتی خۆیاندا نوێنەرایەتی سادەبوون، راستی و دروستی، گیانبازی و خاکەڕاییان دەکرد، کە ئەوانە تایبەتمەندی هاوبەشی گەریلاکانی ئازادیی کوردستانن. هاوڕێیانمان بە بەرخودانی ئەفسانەیی لە دژی دوژمنیان پێشخوت، جێی خۆیان لە مێژووی تێکۆشانماندا کردەوە.

وەک هاورێیانیان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای هاورێیانمان دەمهات، سەما، نالین، عەلیشێر و سەرهەڵاد و سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە یادی شەهیدانی قارەمانمان لە کوردستانی ئازاددا بە زیندوویی رابگرین.

زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: دەمهات گەڤەر

ناو و پاشناو: هاکان فیرات

شوێنی لەدایکبوون: گەڤەر

ناوی دایک- باوک: فاتمە- فارس

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

ناسناو: سەما دێرسیم

ناو و پاشناو: دێرسیم تەمیز

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک- باوک: خەزال- حەسەن

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

ناسناو: نالین دڵگەش چیا

ناو و پاشناو: ئایشە داغدەڵەن

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک- باوک: شەمسی- سادق

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

ناسناو: عەلیشێر کوفران

ناو و پاشناو: عەلی ئاموشتەکین

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

ناوی دایک- باوک: جەمیلە- محەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

ناسناو: سەرهەڵدان دێرسیم

ناو و پاشناو: ئەحمەد ڤارساک

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک- باوک: نازیمە - شوکرو

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا