ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاماری ٢ مانگ هێرشی داگیرکەری و هەڵمەتەکانی جەنگی خابوور و هەڵۆکانی زاگرۆسی بڵاوکردەوە.
راگەیاندراوەکەى هەپەگە:
"لە شەوی ٢٣ی نیسان دا لە دژی ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتینا و زاپ لە باشووری کوردستان ئۆپراسیۆن و جموجوڵی داگیرکەری دەستیپێکرد. لە بەرامبەر ئەو داگیرکەرییەدا هێزەکانمان دەستیان بە هەڵمەتی شۆڕشگڕیی جەنگی خابوور و هەڵۆکانی زاگرۆس کرد. ئەو هەڵمەتانە دوو مانگیان تەواو کرد. لە بەرخودانی ٦٠ رۆژەدا ژمارەیەکی زۆر نمونەى بەرخودانی ئەفسانەیی و قارەمانێتی تۆمار کرا. ئەو داستان و قارەمانێتیە لە نەریتی تێکۆشانی گەلی کوردستان و مێژووی مرۆڤایەتیدا زۆر شتی یەکەم و نمونەیی ئافراندووە.
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لەسەر هێڵی گەریلایی سەردەمی نوێ لە ئاڤاشین، زاپ و مەتینا بە لێهاتوویی و ئەدا و پێرفۆرمانسی شەڕەوە، ئاستی بڕیارداربوون و شارەزایەتی، کە تاکتیک و تەکنیکی دوژمنی پووچ کردەوە و بە تاکتیکی بەهێزی گەریلایی لە کوردستان دا مێژوویی نوێیان ئافراند. هێزەکانمان لە ماوەى ٦٠ رۆژدا هەموو رۆژێک لە ناو تێکۆشاندان بوون و بە هەوڵ، ئیرادەی بەهێز و ئازایەتییەکی گەورە و ئایدۆلۆژیی ئاپۆییەوە، وەک تیمی گەریلایی نیمچە سەربەخۆ، لە ناو سەنگەرەکانی ئامادەکراو بۆ شەڕ، هەموو رۆژێک لە ناو دوژمندا و تەنانەت چالاکیی ئاسمانی و بە تاکتیکی بەهێز گورزی قورسیان لە دوژمن دا.
لەم قۆناغە دوو مانگییەدا، بە پێشەنگایەتیی هاوڕێیانی شەهیدمان ژمارەیەکی زۆر داستانی بەرخودان تۆمار کرا. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر سەرباری ئەوەى خاوەنی توانا و ئیمکانیەتێکی زۆرە و پشتیوانییەکی زۆر بەهێزی لێدەکرێت، بەڵام نەیتوانی پێشڕەوی بکات و ئەوەى دەیخواست نەیتوانی بە دەستی بهێنێت و گورزی گەورەی لێدرا. سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجامی دوو مانگ شەڕ و ئەو گورزە قورسانەى لێیدراوە، لە رای گشتیی تورکیا و دونیا دەشارێتەوە. ئەو تێکشکاندنە گەورەیەی سوپای تورک، لە کاتێکدا فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە تووشی قەیران بووە، زۆر باشتر خۆی نیشان دەدا. گەلی کورد لە پێش هەموو شتێکەوە ئەو ورە، هێز و بەرخودانە، کە لە تێکۆشانی گەریلاوە دەستیان دەکەوێت، بووەتە هۆی ناڕەزایەتی و راپەڕینی گەورە و ئەوەش سیاسەتی پاکتاوکردن و زوڵم دەهەژێنێت و کۆتایی پێدەهێنێت.
تێکۆشانی گەریلاکان، کە گەلەکەمان شانازیی پێوە دەکات و پێی سەربەرزن، لەم دوو ساڵەى رابردوودا لە چوارچێوەی هەڵمەتە شۆڕشگێڕییەکانی جەنگی حەفتانین، داستانی گارە، هەڵمەتە شۆڕشگێڕییەکانی جەنگی خابوور و هەڵۆکانی زاگرۆس ئەوەی سەلماند، کە گەریلاکانی مۆدێڕنیتەى دیموکراتیک دەتوانێت ژیانی ئازاد بئافرێنێت و بیچەسپێتێت. لە قۆناغی ئەم دوو مانگەدا تێکۆشانی هاوڕێیانمان لە هەر چوارپارچەى کوردستان هەم لە رووی نەتەوەیی و هەم لەسەر بنەمای رێنمایی نەتەوەی دیموکراتیک، وەک نمونەیەکی زەق و بەرچاوی زۆر راستەقینە ناتوانرێت نکۆڵیی لێ بکرێت و ئەوەیان سەلماندووە.
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە بەرامبەر تێکۆشانی گەریلاکانماندا و لە بەرامبەر سەنگەرەکانی شەڕدا چەکی کیمیایی و گازی ژەهراوی بەکار دەهێنێت. لە لایەکی ترەوە لەم رۆژانەی دوایدا هێڵی کوردانی خیانەتکاری هێناوەتە پێشەوە و کاری تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕانە لەلایەن هەندێک کەسەوە ئەنجام دەدات. دەیانەوێت لەو پشتەوە لەبەرخودانەکەمان بدەن. لە سایەی هەستیاریی بزووتنەوەکەمان و هێزەکانمان لە ناوچەکەدا، گەلی کورد ناڕەزایەتیی خۆی لە دژی ئەو سیاسەتە چەپەڵە دەربڕی و پێداگریی خۆیان بۆ هێنانەدیی یەکێتیی نەتەوەیی نیشاندا و گەمەی داگیرکەرانیان پووچ کردەوە. گەلی کوردی وڵاتپارێز لە هەر چوار پارچەى کوردستان ناڕەزایەتیی خۆیان لە دژی ئەو داگیرکەرییە نیشاندا و بە بەرخودانی خۆیان ئەو پیلانگێڕی و ئاژاوەگێڕییەیان پووچ کردەوە.
ئێمەی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان چۆن ئەو داگیرکەرییەمان بۆ سەر وڵاتەکەمان، سیاسەتی پاکتاوکردن لە دژی گەلەکەمان و کارە تێکدەرانە و ئاژاوە گێڕانەکانمان پووچ کردووەتەوە، لە ئێستاش بە دواوە بە پێشەنگایەتیی گەلەکەمان و هەڵوێستی نەتەوەیمان، هەمو ئەوانە پووچ دەکەینەوە.
ئاماری شەڕی ٢ مانگی هەڵمەتە شۆڕشگێڕییەکانی جەنگی خابوور و هەڵۆکانی زاگرۆس
چالاکییەکانی هێزەکانمان :
- ٢ چالاکیی بۆسەدانان
- ٩ چالاکیی چوونە سەر دوژمن
- ١٤ چالاکیی هاوکات و هەماهەنگ لە یەک کاتدا
- ١٧ی چالاکیی گورز لێدان
- ٣٥ چالاکیی نیشانەشکێنی
- ٥٩ چالاکی بە چەکی قورس
- ٦٦ چالاکیی سابوتاژ
- ٨٦ چالاکیی هێرشبردن
- بە گشتی ٢٨٨ چالاکی لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجام دراون.
ئەنجامی چالاکییەکانی هێزەکانمان:
- ٣٨٩ داگیرکەر سزادراون
- ٤٧ داگیرکەر بریندار بوون
هاوڕێ شەهیدەکانمان:
- ٥٤ هاوڕێمان شەهید بوون
چالاکییەکانی هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی شەهید دەلال:
- ٣٩ چالاکی لەلایەن هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلالەوە ئەنجام دراون.
هێرشەکانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر:
- مرۆڤ دەتوانێت بڵێت هەموو رۆژێک سەدان جار هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە تۆپی ئۆبیس، بۆمبی هێشوویی، هاوەن، کۆپتەری جەنگی و فڕۆکەى جەنگی بۆردومان کراون. سوپای تورک، کە بێ ئەنجام بوو، لەو ناوچانەدا کە هەیە دەستیکرد بە بڕینەوەى دارەکان و هەموو دارەکانیشی لە رێگەى هەندێک کۆمپانیای هاوکاری خۆییەوە تاڵانکرد و بە بۆردومانیش سەدان ئاگری بەردایە زەوی و زار و باخ و رەزەکان و دەشت و کێوەکان و ژمارەیەکی زۆر لە دارستانەکان.
- ٦٢ جار هەوڵیدا بچێتە ناو تونێلەکانی شەڕ.
- ١٧ جار لە دژی تونێلەکان و سەنگەرەکانی شەڕ چەکی کیمیایی و گازی ژەهراویی بەکارهێنا.
ئەو ئۆتۆمبێل و کەرەستە ئاسمانیانەی دوژمن، کە لەلایەن هێزەکانمانەوە گورزیان لێدراوە:
- ٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی
- ٣ حەفارە
- ٦ درۆن
- ٩ کۆپتەر
ئەو ئۆتۆمبێل و کەرەستە سەربازییانەى دوژمن، کە لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە تێکشکێنراون:
- ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی جۆری ترانسیت
- ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیرپی
- ئۆتۆمبێلێکی کۆنترۆڵکراو لە دوورەوە لە جۆری پالێت
- ئۆتۆمبێلێکی جۆری ریۆ
- ٢ ئۆتۆمبێلی سەربازیی ئاسایی
- ٢ چەکی ئەی فۆر و سەنگەرەکانیان
- کامێرایەک
- کامێرایەکی تیلسکۆپ
- ٣ چادر
- ٣ درۆن
- ٤ رادار
- ٩ کامێرای چاودێری
- ژمارەیەک قەڵغانی گولـلە نەبڕ
- دەیان سەنگەر تێکشکێنرا
ئەو کەرەستە و کەلوپەلە سەربازییانەی دژمن، کە لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە:
- ئامێرێکی بێتەل
- چەکیکی ئێم پی تی
- چەکێکی بۆمبهاوێژ
- چەکێکی بی کەی سی
- چەکێکی بی ٧ (ئاڕ پی جی)
- کامێرایەکی رۆژ
- کامێرایەکی لەیزەر
- ٢ کامێرای سەر چەک
- ئامێرێکی دۆزینەوەى مین
- درۆنێک
- ٦ جانتای سەربازی
- ٦٥٠ کیلۆ تەقەمەنی
- ژمارەیەک پێناسی سەربازی
- لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر پێداوێستی و کەلوپەلی سەربازیدا".
ژ.ت