هێرشی تورکی داگیرکەر لە مانهایم شەرمەزارکرا
لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا، هێرشی داگیرکەری و هەڵوێستی پەدەکە شەرمەزارکران.
لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا، هێرشی داگیرکەری و هەڵوێستی پەدەکە شەرمەزارکران.
لە شاری مانهایم لە پرادیپلاز چالاکیەک ئەنجامدرا و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزارکرا.
دوای خولەکێک رێزگرتن بۆ یادکردنەوەی شەهیدان، راگەیەنراوێک خوێندرایەوە و باسی ئەوەکرا کە گەریلا ئەمڕۆ لە هەموو جێگەیەک مرۆڤایەتی دەپارێزێت. دەوڵەتی تورک لە بەرانبەر گەریلا تێکشکاوە. ئەردۆغانی دیکتاتۆریش باش دەزانێت کە تێکشکاوە.
لە چالاکیەکەدا لەبارەی پەدەکەوە ئاماژە بەوەدرا، "دەست لە هەڵەکان بەردە کە لەدژی بەرژەوەندیەکانی کورد کار دەکەی، لەبەرئەوەی کات ماوە. ئەمڕۆ رۆژی شەڕی دژی یەکتری نییە، بەڵکو رۆژی یەکێتیە."
لە چالاکیەکەدا دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و 'بژی بەرخۆدانی گەریلا' و ' بمرێت خیانەت' وترانەوە.
ف.ق