هەزاران کەس لە ئێلح ڕێپێوانیان کرد: بێ سەرۆک ژیان نابێ!
لە ئێلح هەزاران کەس دژی دەستبەسەراگرتن ڕێپێوانیان کرد، گەنجان بە بەرد وەڵامی هێرشی پۆلیسیان دایەوە، هاواریان کرد بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ.
لە ئێلح هەزاران کەس دژی دەستبەسەراگرتن ڕێپێوانیان کرد، گەنجان بە بەرد وەڵامی هێرشی پۆلیسیان دایەوە، هاواریان کرد بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ.
لە ئێلح هەزاران کەس دژی دانانی قەیوم ڕێپێوانیان کرد. جەماوەر لە چوارڕیانی باسین کۆبوونەوە، هاوسەرۆک و نوێنەرانی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە)، پارتی سۆسیالیستی بندەستان، پارتی شۆڕشگێڕ، پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان، پارتی ڕزگاریی سۆسیالیستی، پلاتفۆرمی پشتیوانی سۆسیالیست، ماڵەکانی گەل، پارتی کۆمۆنیستی کوردستان (کەکەپە)، پارتی مرۆڤ و ئازادی، فیدراسیۆنی عەلەوییەکانی بێکتاشی، کۆمەڵەی کەلتووری پیر سوڵتان عەبدال، کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی کرێکارانی جەماوەری (کەسک) و سەندیکاکانی سەر بە کۆنفیدراسیۆنەکە. پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ)، پارتی بزووتنەوەی کرێکاران (ئیهەپە)، پلاتفۆرمی ئازادی کۆمەڵایەتی، فیدراسیۆنی مەجلیسە سۆسیالیستیییەکان، پارتی ڕەنج (ئەمەپە و هەدەپە) بەشداریان کرد.
جەماوەر بەرەو ڕێکخستنی دەم پارتی ئێلح دەستیان بە ڕێپێوان کرد، درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "ژن، ژیان، یازادی"یان بەرزکردەوە.
پۆلیس بە گازی فرمێسکڕێژ و ئاوی تیژ هێرشیان کرد، گەنجان لە بەرامبەردا بەرخۆدانیان کرد.