کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران بە سەختی برینداربوو
لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە سنووری نەوسودی رۆژهەڵاتی کوردستان، کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو.
لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە سنووری نەوسودی رۆژهەڵاتی کوردستان، کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو.
بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر سنووری نەوسوود لە لایەن هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی ئێران ڕاستەوخۆ تەقە لە چەند کۆڵبەرێکی کورد کراوە و بەو هۆیەوە یەکێک لە کۆڵبەرەکان بە ناوی ماردین شوکری بریندار بووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ماردین شوکری خەڵکی گوندی “دشە”ی سەر بە پاوەیە، بە گولـلەی ساچمەی ئەو هێزانە سک و ملی کراوەتە ئامانج.
دەشڵێن، بە هۆی سەختی برینەکەی بۆ چارەسەر وەرگرتن ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵقانی شاری کرماشان کراوە و باری تەندرووستی ناجێگیرە.
تەنیا لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵ وەک کۆڵبەر نیوز بڵاویکردووەتەوە، ١٤٢ حاڵەتی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمارکراوە، کە زۆرینەیان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران کراونەتە ئامانج.