لە فارقین تاوەرێکی پەیوەندییەکان سوتێندرا

لە فارقین گەنجان لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە رژانە شەقامەکان و تاوەرێکی پەیوەندییەکانیان سوتاند.

لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی گەورە شاری مێردین، شارەوانی ئێلیح و شارەوانی ناوچەی خەلفەتی، لە چوار لای کوردستان چالاکییەکان بەردەوامن.

لە دژی کودەتای قەیوم کە لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە ئەنجامدراوە، لە ناوچەی فارقینی ئامەد گەنجان رژانە شەقامەکان و ئاگریان لە تاوەرێکی پەیوەندییەکان بەردا.

جەنگاوەران کە لە گەڕەکی یەنیشەهیر رێپێوانیان کرد، ئاگریان لەو تاوەرە بەردا.

لەنێوان جەنگاوەران  پۆلیسدا کە رەوانەی شوێنەکەکرابوون شەڕ روویدا. چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتاییهات.