لە خەلفەتی چالاکی دژی دەستبەسەراگرتن ئەنجامدرا

هەزاران کەس لەبەردەم شارەوانی خەلفەتی بەرخۆدان دەکەن، بە درووشمی "کوردستان دەبێتە گۆڕی فاشیزم" ڕێپێوانیان کرد و پەیامی بەرخۆدانیان دا.

لە ناوچەی خەلفەتی ڕحا بەرخۆدان لەبەردەم شارەوانییە داگیرکراوەکە بەردەوامە. گەل تەواوی ڕۆژەکە لەبەردەم شارەوانییە گەمارۆدراوەکە بە گۆرانی شۆڕشگێڕی و درووشم بەرخۆدانی کرد. پاشان کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەسترا.

ئەندامانی مەجلیسی دایکانی ئاشتی، پەرلەمانتارانی دەم پارتی و چەندین کەس بەشداربوون، پانکارتی "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" بەرزکرایەوە.

پەرلەمانتاری دەم پارتی زوڵکوف ئوچار ڕایگەیاند ئەوەی لە وان سەرنەکەوت ویستیان لە ئەسەنیورت درێژەی پێ بدەن، گوتی: "بەشێوەیەکی نایاسایی قەیوم دادەنێن. کودەتا دوێنێ لە خەلفەتی و ئێلح و مێردین بەردەوام بوو. ئێمە بەرامبەر کودەتا بەرخۆدان دەکەین".

ئوچار ڕایگەیاند دانانی قەیوم ڕەتکردنەوەی مافی هەڵبژاردنە، بەشێک لەو کەسانەی ناڕەزایەتییان دەربڕیوە ڕووبەڕووی ئەشکەنجە بوونەتەوە، گوتی: "با ئەشکەنجەدەران باش بزانن، لێپرسینەوەی یاساییان لێ دەکرێت".

ئوچار ڕایگەیاند ٨ هاوڕێیان دەستبەسەرکراون و پێویستە دەستبەجێ ئازادبکرێن، پەیامی بەرخۆدانی دووپات کردەوە.

پاشان جەماوەر لەبەردەم شارەوانییەوە تا بینای دەم پارتی ڕێپێوانیان کرد، هەزاران ڕێپێوانکەر درووشمی "کوردستان دەبێتە گۆڕی فاشیزم" و "بە بەرخۆدان سەردەکەوین"یان بەرزکردەوە. ڕێپێوانەکە لەبەردەم بینای دەم پارتی کۆتایی هات.