لە ئێلح لانی کەم ٦٠ کەس دەستبەسەرکران

پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر ئەو کەسانەی دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی ئێلح بەرخۆدانیان کرد، لانی کەم ٦٠ کەسیان دەستبەسەر کرد.

دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان

پاش دەستبەسەراگرتنی شارەوانی ئێلح، لە شەقامەکانی شارەکە بە چەپڵە و درووشم چالاکی ناڕەزایەتی ئەنجامدرا.

پۆلیسی تورک بە گازی فرمێسکڕێژ و گولـلەی پلاستیکی هێرشی کردە سەر گەل، گەل پاشەکشەی نەکرد و بەرخۆدانی کرد.

لەکاتی چالاکییەکاندا، لانی کەم ٦٠ کەس دەستبەسەرکران، لەنێویاندا ئەندامانی مەجلیسی شارەوانی هەبوون.