له فارقین گۆشه‌گیری و ئه‌شكه‌نجه له زیندانه‌كان شه‌رمه‌زار كرا
هه‌ده‌په، ده‌به‌په و توئای-ده‌ر له فارقینی ئامه‌د گۆشه‌گیری له‌سه‌ر ئیمراڵی و ئه‌شكه‌نجه له زیندانه‌كانیان شه‌رمه‌زار كرد.
هه‌ده‌په، ده‌به‌په و توئای-ده‌ر له فارقینی ئامه‌د گۆشه‌گیری له‌سه‌ر ئیمراڵی و ئه‌شكه‌نجه له زیندانه‌كانیان شه‌رمه‌زار كرد.
ئه‌ندامان و به‌ڕێوه‌به‌رانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، پارتی هه‌رێمه دیموكراتیكه‌كان (ده‌به‌په) و كۆمه‌ڵه‌ی پشتیوانی له بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان و سزادراوان (توئای-ده‌ر) و په‌یوه‌ست به گۆشه‌گیری سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و پێشێلكارییه‌كان له زیندانه‌كان، له‌به‌رده‌م بینای هه‌ده‌په له فارقین كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیان سازكرد. له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا چه‌ندین بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان و هاووڵاتیانیش ئاماده‌بوون.
له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی فارقین شه‌نۆل چاپان قسه‌ی كرد و باسی له‌وه‌كرد، كه ئێستا هه‌زار 650 زیندانی نه‌خۆش هه‌ن. چاپان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه گۆشه‌گیری له ئیمراڵی ئێستا له هه‌موو زیندانه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه و وتی: " له‌پێناو ئاشتی و دادپه‌روه‌ریدا ده‌بێت ئه‌و گۆشه‌گیرییه كۆتایی پێبهێنرێت. به‌شێك له زیندانیان كه ماوه‌ی سزاكه‌یان ته‌واو بووه، به‌ڵام ئازاد ناكرێن. ئه‌وه هه‌ڵوێستێكی سیاسیه. كه‌لوپه‌لی زیندانیان ده‌ستیبه‌سه‌ردا ده‌گیرێت، مافه‌كه‌یان بۆ قسه‌كردن به ته‌له‌فون و دیدار پێشێل ده‌كرێت. ده‌رمان به زیندانیه نه‌خۆشه‌كان نادرێت، ئه‌وانه‌ی پێویسته نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ بكرێت چاره‌سه‌ریی پزیشكیان بۆ ناكرێت. كاتێكیش زیندانیان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن هه‌ڕه‌شه‌ی ئێمه ده‌تانكوژین‘ له زیندانیان ده‌كرێت. پێویسته كۆتایی به گۆشه‌گیری له ئیمراڵی و هه‌موو شوێنه‌كانی تر بهێنن. هه‌روه‌ها ده‌بێت هه‌موو زیندانیانی نه‌خۆش ئازاد بكرێن".
دواتر هاوسه‌رۆكی ههپهدهی فارقین حه‌لیمه سۆنه‌ر قسه‌ی كرد و سه‌رنجی بۆسه‌ر بڕیاری هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی ئامه‌د سه‌مرا گوزه‌ل راكێشا. سۆنه‌ر باسی له‌وه‌كرد، كه ده‌وڵه‌ت به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات ئیراده‌ی كوردان تێكبشكێنێت و به‌و جۆره به‌رده‌وام بوو: "دوێنێش پارێزبه‌ندی سه‌مرا گوزه‌ل هه‌ڵگیرا. گوزه‌ل ئیراده‌ی كورده و هه‌ر به‌و جۆره‌ش ده‌مێنێته‌وه".
كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانیه‌كه به دروشمی "زیندانیانی سیاسی شكۆی ئێمه‌ن" كۆتایی هات.
هـ . ب