بە دیمەن

ماک دژی کودەتای قەیوم چالاکی ئەنجامدا

جەنگاوەرانی ماک دژی کودەتای قەیوم لە گەڤەر و ئێلح چالاکی دژی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەنجامدا.

جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) دەربارەی چالاکییەکان دژی کودەتای قەیوم ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە:

"جەنگاوەرەکانمان لە ٥ ی تشرینی دووەم نزیک کاتژمێر ٢٠:٣٠ لە گەڕەکەکانی عومران و ش. گەڤەر و زەفەری گەڤەر، دژی کودەتای قەیوم ڕژانە گۆڕەپانەکان. داگیرکەران بە زرێپۆش و بۆمبی گازی هێرشیان کردە سەر جەنگاوەرانمان کە لە شەقامەکان بەربەرستیان دانا و ئاگریان کردەوە. جەنگاوەرانمان بە تەقەمەنی دەستکردن و یاری ئاگرین وەڵامیان دایەوە. پێکدادانی توند لە چەند گەڕەکێک تەشەنەی کرد و تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو.

جەنگاوەرەکانمان لە ئێوارەی ٥ ی تشرینی دووەم لە گەڕەکەکانی باگلار و ئیپراگازی ئێلح چەند بەربەستێکیان دانا و کەوتنە پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە هێرشیان کردە سەر گەل. جەنگاوەرانمان دژی هێرشی دڕندانەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر گەلەکەمان، بە یاری ئاگرین و مۆلۆتۆڤ و بەرد وەڵامیان دایەوە. پێکدادانە تەواوی شەو بەردەوام بوو، گورزیان لە چەندین زرێپۆش وەشاند.

سەرهەڵدانی گەل دژی کودەتای قەیوم تا دێت مەزن دەبێت. دەوڵەتی ستەمکاری تورک و چەتە دەستبەخوێنەکانی هێرشێکی سەرتاسەری هێرش دەکەنە سەر گەلەکەمان. بەرخۆدان دژی ئەم هێرشانە بۆ ئێمە پیرۆزە. بەڵام پێویستە گەلەکەمان بزانێت، دەبێت بەرخۆدان لە هەموو کوردستان و شارێکدا تەشەنە بکات. پێویستە گەلی کوردی قارەمان و جەنگاوەرانی ئازادی خاوەنداری لە شکۆ و ئیرادەیان بکەن و بڕژێنە گۆڕەپانەکان. ئەم بەرخۆدانە بۆ ئێمە پەیامە و بەڵێن دەدەین بەرخۆدان بە سەرکەوتن تاجدار بکەین. ئێمە دان بەو زیهنیەتە نانێین کە ئیرادەی گەلەکەمان قبووڵ ناکات. هۆشداری دەدەینە هێزە ئەمنییە دەستبەخوێنەکان، وەڵامی هەر هێرشێک بۆ سەر گەلەکەمان دەدەینەوە.

ڕۆژی ئەوەیە ژنان و گەنجانی قارەمانی کوردستان لە شەڕی ئازادی و ئیرادەدا جێ بگرن و چۆک بە فاشیزم دابدەن. کاتێک لە شەقامەکان هێرش دەکرێتە سەر دایک و گەنج و مناڵانمان، ئەرکی ئێمە بەرخۆدانە. ڕۆژی گورز وەشاندنی مەزنە لە فاشیزم و داگیرکاری".