پەدەکە و سوپای تورک گوندی دەرگەلێ-یان تاڵانکردووە
بە هۆکاری هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکەوە لەسەر خاکی باشوور بەهەزاران گوندی ناچاربوون گوندەکانیان جێبهێڵن، گوندی دەرگەلێ یەکێکە لەو گوندانەی کە لە لایەن پەدەکە و دەوڵەتی تورکەوە چۆڵکراوە.
بە هۆکاری هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکەوە لەسەر خاکی باشوور بەهەزاران گوندی ناچاربوون گوندەکانیان جێبهێڵن، گوندی دەرگەلێ یەکێکە لەو گوندانەی کە لە لایەن پەدەکە و دەوڵەتی تورکەوە چۆڵکراوە.
سوپای تورکی داگیرکەر لە باشووری کوردستان بۆ داگیرکاری و تاڵانکاری جارێکی دیکە هێرشی کردەوە سەر گۆڕەپانی مەدەنییەکان. دیمەنەکانی گوندی دەرگەلێ نیشانی دەدەن کە ماڵ و زەوییەکانی گوندییەکان بە چ شێوەیەک تاڵان دەکرێت.
سوپای تورکی داگیرکەر لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ەوە بە ئامانجی داگیرکاری هێرشی سەر هەرێمی مەتینا دەکات. ئەم ئۆپراسیۆنە داگیرکارییانە لە باکووری کوردستان لە ١٦ی حوزەیرانی ئەمساڵەوە بەرفراوانتر بووە و پەڕیوەتەوە بۆ خاکی باشووری کوردستان. بەتایبەت مەتینا، گۆلکا، شێلازی، دەرگەلێ، بازێ بوون بە ئامانجی داگیرکاری. هەر لەیەکەم ڕۆژی ئۆپراسیۆنەکەوە بە چڕی هێرشی سەر جێگەی نیشتەجێبوون و بە تاڵانکاری لەسەر سەرچاوەکانی بژێوی، گوندنیشینان ناچار بە کۆچبەری دەکرێن.
سەرچاوە خۆجییەکان ڕایانگەیاند هێرشێکی قورس لەسەر ماڵی گوندنشینەکانی دەرگەلێ ئەنجام دراوە.
سوپای تورک و پەدەکە هەوڵدەدەن گوندەکە بە گوندنشینان چۆڵبکەن، بەڵام گوندییەکان هەرجۆرە دەرفەتێکییان بۆ بڕەخسێت دەگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. ئاشکرا بوو سوپای تورک بە فڕۆکەی جەنگی هێرشی کردووەتە سەر ماڵ و خانووەکانی گوندییەکان و دواتر تاڵانییان کردووە و شت و پێویستییەکانی گوندییەکانیان دزییوە. ئەمە زۆر بەڕوونی لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت.
پەدەکە هاوبەشی تاڵانکارییەکانە
گوندییەکان ئاماژەیان بەوەدا کە دەوڵەتی تورک لە ڕێگەی پەدەکەوە داوایان لێکراوە گوندەکانیان چۆڵکەن. بەڵام کاتێک گوندییەکان دەگەڕێنەوە بۆ گوندەکانیان دەبینین هیچ شتێک وەک خۆی نەماوە و تاڵانی کراوە. بۆیە پەدەکەیش لەم تاڵانییە بە بەرپرسیار دەبینن.
جێگەی باسە، لە پێشوودا لە گوندی دەرگەلێ چەندین کەس بوون بە پێشمەرگە و لە هەرێمەکەدا شەڕیان کردووە. بەڵا لەمڕۆدا بەهۆی داردەستەیی و خیانەتی پەدەکەوە لە خاک و خەڵک، خوێن و ڕەنجی سەدان وڵاتپارێز تاڵانی و فرۆشراوە.