پەژاک: هاوڕێ فەرهاد سەرجەم تەمەنی لەپێناو بەرقەراری سۆسیالیزم و دادپەروەری دانا

پەژاک بە بۆنەى کۆچی دوایی فەرهاد شەعبانی ئەندامیکۆمیتەى ناوەندیی کۆمەڵە رێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هاوڕێ فەرهاد سەرجەم تەمەنی لەپێناو بەرقەراری سۆسیالیزم و دادپەروەری دانا.

لە راگەیاندراوەکەى مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)دا هاتووە، " کۆچی دوایی هاوڕێ فەرهاد شەعبانی لەم ئان و ساتەدا خەسارێکی مەزن بۆ گەلەکەمان لەرۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەت گەلی هەژار و ئازارچێشتووی ئێران و ناوچەکە بووەو کۆچی ناوبراو ئێمەی خەمبار و دڵگران کرد".

پەژاک  راشیگەیاندووە، " هاوڕێ فەرهاد لەراستیدا کەسایەتیەکی شۆڕشگێڕ و تێکۆشەری گەلەکەمان بووە کە بەردەوام لەخەمی گەلی هەژار و ئازارچێشتوو بووە و تا دوا چرکە ساتەکانی ژیانی لەپێناو بەرقەراری سۆسیالیزم و دادپەروەری تێکۆشاوە و بەردەوام لەدژی داگیرکەرانی کوردستان خاوەن هەڵوێستی شۆڕشگێڕانە و نیشتمان پەروەرانە بووەو یەک لەو کەسایەتە تێکۆشەرانە بووە کە خاوەن هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتمانی بووە و بەردەوام پاڵپشتی کەیسی کورد لەبەشەکانی تری کوردستان کردووە".

دەقی راگەیاندراوەکەى پەژاک

هاوڕێ فەرهاد سەرجەم تەمەنی لەپێناو بەرقەراری سۆسیالیزم و دادپەروەری دانا

بە بۆنەی کۆچی دوایی پێشمەرگە و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە به رێز فەرهاد شەعبانی – رێکخراوەی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کادیر و لایەنگرانی کۆمەڵە، گەلی کورد لەرۆژهەڵاتی کوردستان و گەلی ئازارچێشتوو و بنەماڵەی ناوبراو دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.

کۆچی دوایی هاوڕێ فەرهاد شەعبانی لەم ئان و ساتەدا خەسارێکی مەزن بۆ گەلەکەمان لەرۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەت گەلی هەژار و ئازارچێشتووی ئێران و ناوچەکە بووەو کۆچی ناوبراو ئێمەی خەمبار و دڵگران کرد. هاوڕێ فەرهاد لەراستیدا کەسایەتیەکی شۆڕشگێڕ و تێکۆشەری گەلەکەمان بووە کە بەردەوام لەخەمی گەلی هەژار و ئازارچێشتوو بووە و تا دوا چرکە ساتەکانی ژیانی لەپێناو بەرقەراری سۆسیالیزم و دادپەروەری تێکۆشاوە و بەردەوام لەدژی داگیرکەرانی کوردستان خاوەن هەڵوێستی شۆڕشگێڕانە و نیشتمان پەروەرانە بووەو یەک لەو کەسایەتە تێکۆشەرانە بووە کە خاوەن هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتمانی بووە و بەردەوام پاڵپشتی کەیسی کورد لەبەشەکانی تری کوردستان کردووە.

هاوڕێ فەرهاد هەر لەتەمەنی منداڵییەوە لەگەل ئێش و ئازارەکانی گەل ئاشنا دەبێ و لەو پێناوەدا هەمیشە خەمخۆری گەلی هەژار و چەوساوە بووەو خزمەتی مەزنی بە پێکهاتەی کۆڵبەران، کاسبکار و کرێکاران کردووە، ئەوەش بووە هۆکار کە هێلانەی خۆشەویستی لەناو دڵی گەلەکەی درووست بکات و رێچکەی تێکۆشانی بە گوڕ و تینەوە درێژەی هەبێ و لەپێناو بەرز راگرتنی یادەوەریەکانی یەکڕیزی و یەکێتی نێوماڵی کوردان بەهێزتر بکرێت.

ژ.ت