رۆژنامەنووسی فەرەنسی سیلڤان مێرکادێر کە لە ناو شاندی نوێنەتەوەیی ئاشتی دا لە سلێمانییە رایگەیاند، لە دۆخی هەرێمدا و لە ناو کێشە گەورەکانی هەرێمدا گەورەترین کێشە هاوکاریی پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK)یە بۆ دەوڵەتی تورک.
سیلڤان مێرکادێر رایگەیاند، پەدەکە بە پشتیوانیکردنی لە داگیرکەریی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان ئەو پێوەر و بنەمایانەی پێشێلکردووە، کە خۆی لەسەر دامەزراندووە و رایگەیاند، ئەوە دۆخە تێگەیشتنی بۆ نییە.
سیلڤان مێرکادێر ئاماژەی بەوەکرد، دەوڵەتی تورک لە هیچ یەک لەو شوێنانە نەچووەتە دەرەوە، کە پۆستاڵی سەربازانی تورکی بەرکەوتبێت و قوبرسیش نمونەکەیەتی.
سیلڤان مێرکادێر ئاماژەى بەوەشکرد، نەتەوەپەرەستی سەدان ساڵە مرۆڤەکان لە یەکتر جیادەکاتەوە، نەتەوەپەرەستیی تورکیش لەو بابەتەدا توندڕەوە و لە بەرامبەریشدا کورد بە دوای سیستمێکی سیاسیدا دەگەڕێت، کە مافەکانی و ئازادییەکانی مسۆگەر بکات.
سیلڤان مێرکادێر سیستمی ئێستای دەوڵەتی تورکی بە تاکە سیستم ناساند، کە بەپێی مەیل و خواستی فاشیستی بەڕێوەدەچێت و لە دوای شەڕی جیهانیی دووەمەوە تاوەکو ئێستا لەسەر پێ ماوەتەوە. مرۆڤ دەتوانێت کوشتنی دەنیز پۆیراز خەباتکاری پەدەکە لە ئیزمیر لە چوارچێوەیەدا لێکبداتەوە.
سیلڤان مێرکادێر باسی ئەوەیکرد، یەکێتیی ئەوروپا لە بەرامبەر هەوڵەکانی حکومەتی ئەردۆغان بۆ بەرفراوانکردنی داگیرکەرییەکانی لە عێراق، سوریا و کوردستان بێدەنگە و ئەو بێدەنگییەى یەکێتیی ئەوروپاش تاوانە.
سیلڤان مێرکادێر ئەوەشی راگەیاند، یەکێتیی ئەوروپا تەنها لە بابەتی نەوت، یان گازی سروشتیدا لە دژی تورکیا دەوەستێتەوە و بۆ ئەوەش نمونەى ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی دەریای سپیی ناوەڕاستی بە نمونە هێنایەوە.
ژ.ت