شەڕڤانی بەرخۆدانی مێژوویی؛ ئارمانج دەڤریم

ئارمانج دەڤریم کە بەشداری بەرخۆدانی مێژوویی گەریلا بوو لە دژی داگیرکاری، لە نێو بارودۆخی زۆر سەختی باکووردا بەبێ هیچ دوودڵییەک تا کۆتا هەناسەی ژیانی لە تێکۆشاندا بوو.

هەندێک چرکەسات هەیە چارەنوسی مرۆڤ دیاری دەکات. لەو ساتەدا دەبێت مرۆڤ لە نێوان مان و نەماندا یەکیان هەڵبژرێت. هەروەک چۆن ئەوەی بڕیاری ١٤ی تەمموز لە مێژووی گەلی کورددا ساتی دیاریکردنی چارەنووس بوو، شەڕی ئازادی گەریلایش کە لەم سەردەمەدا بەردەوامە هەڵگری هەمان مانای چارەنوسسازییە. وەک چۆن ئەوەی پێشەنگانی تەڤگەری ئازادی بە ڕووحی ١٤ی تەمموز لە نێو بارودۆخی زۆر سەختدا ڕۆڵی خۆیان بەجێگەیاند و پەکەکەیان پاراست، ژنی ڕەسەنی زاگرۆسی ئارمانج دەڤریم (هاجەر تەکین)یش بەهەمان بڕیاردارییەوە بووە ڕێچکەگری ئەو ئامانجە.

ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت؛ 'هیچ شتێک نیە لە ئازادی بەنرختر'. هەربۆیە ژیانێکی بە ئەخلاق و ئازاد لە بناغەی هەبوونی کۆمەڵگەدایە. بەڵام ئەو ئاستەی عەقڵیەتی پیاوسالاری و سیستەمی پێگەشتووە، بەها و پیرۆزییەکانی کۆمەڵگەی وێران کردووە. بێگومان لە بناغەی مێژووی خیانەتدا خیانەت لە هەبوونی ژندا سەپێندراوە. بۆیە پێش هەموو شتێک پێویستە کۆتایی بەم خیانەتە بهێندرێت. وەک ئەوەی چالاکیکارانی ١٤ی تەمموزیش گوتییان؛ 'لە نێو ئەم پارتەدا سەرکەوتن دەبینین'. هەڤاڵ ئارمانج دەڤرین لەسەر بناغەی ئەم باوەڕدارییە بۆ سەرخستنی ئامانجەکەی تێکۆشا. هاوڕێ ئارمانج دەڤرین مرۆڤێکی هەڵگری لێگەڕینی قوڵ بوو، بۆیە بە دوای پرسینی 'واتای ژیان و ئەوەی دەبێت ژن چۆن بژیت' لە گەڕاندا بوو. هەربۆیە ژنێکی بەرخۆدێر بوو، هیچ کاتێک ژیانی سەپێندراوی قبوڵ نەکرد، چونکی ئەوەی دەسەپێندرا نکۆڵیکردنی ژیان بوو.

بەڵام ئارمانج حەزی لە ژیان، سروشت و مرۆڤەکان بوو. هەربۆیە لە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆدا جوانی، دادپەروەری و ئازادی ژنی هەست پێکرد، وەک ئەوەی گەشتبێتە ئەوینی ژیانی، خوازیاری ئەوەبوو ئەم جوانییە لەگەڵ هەموواندا هاوبەشبکات و دەیویست بڵێت، 'وەڵامی هەموو پرسینەکان لە ژیان و ئازادی ئێرەدایە'. بۆیە بە ئەزمووێکی مانادارەوە هەنگاوی شۆرشگێڕی هەڵگرت. هاتنە چیای وەک لە دایکبوونەوەی خۆی دەبینی، بۆیە ویستی ناوێکی شایستە بە سەنگینی خۆی هەڵگرێت. بۆ شۆڕش پێویستە ئارمانجت ڕوونبێت، بۆ ئازادیش کاتێک ئارمانجت دیاری دەکەیت سەرکەوتن لە ئارادایە. ئەو ساتە ساتێکی لەو شێوەیە کە مرۆڤ بتوانێت لەنێو خاک و کولتووری خۆیدا بە ڕەنگ و سروشتی خۆیەوە بژیت، دەبێت ئیرادەیەکی مەزن پیشان بدات و تێبکۆشێت.

لەهەر سات و کاتێکی تێکۆشانیدا دووژمنی پەرێشان دەکرد

بێگومان بە بێ تێکۆشان مرۆڤ ناتوانێت بەها کۆمەڵایەتییەکان بپارێزێت. ئەوەی لەمڕۆدا زۆر بەڕوونی ئەمە دەبینی و تێیدا دەژیت گەریلایە. هەربۆیە لەڕێگەی تێکۆشانەوە هەموو ئاستەنگییەکانی سیستەم لە پێش خۆی ڕادەماڵێت. هەڤاڵ ئارمانجیش بە هەڵگری ئەم باوەڕدارییەوە هەموو سەپێنراوەکانی سیستەمی تێکشکاند. بە چالاکیەکانییەوە دەیویست بەرخۆدانەکانی مەزنتر بکات. بۆیە هەڤاڵ ئارمانج درکی بەوەکردبوو ئەو کاتەی لەم خاکەکە خیانەت ریشەکێش بکرێت، ئەوا جارێکی دیکە مرۆڤەکان هیوایان بۆدەگەڕێتەوە. هەڤاڵ ئارمانج کاتێک هەستی بەوەکرد لە نێو کۆمەڵگەدا جێگەیەک بۆ ژنی ئازاد نیە، بەبێ ترسەوە تێکۆشانی دەستپێکرد. بە بوێریی شەرڤانێتی عاشق بە خاک بۆ سەرکەوتن سوێندی خوارد. لە بڕینی ڕێگەی تێکۆشانیدا ڕێبەر ئاپۆی بە ڕوناکییەکی جوانی ڕێگەی حەقیقەت وەرگرتبوو.

کاتێک بینی ژنان دەکرێنە کۆیلە، لە بازاڕەکانی کۆیلەدا دەفرۆشرێن، ئاگرێکی گەورە هاتە ناو دڵیەوە. چیتر نەدەکرا لە بەرامبەر ئەو ڕووداو و کردەوانەدا بێدەنگ بمێنێتەوە. بۆ هاوڕێی ئارمانج ڕێگای حەقیقەت وەک ڕۆژ ڕوون بوو، بیری ڕێبەر ئاپۆ جیهانێکی پڕ لە مانای پیشان دەدا. ئارمانج بە سەنگینی و ماناداری ناوەکەیەوە ڕووی کردە ئامانجەکەی و شەڕی کرد. وتی 'دەمەوێت هاوڕێیەکی ڕاستەقینەی ڕێبەرێتی بم'. هەر بۆیە چوون بۆ باکووری کوردستان بە هەنگاوێکی دیکەی نزیکبوونەوە لە ڕێبەرێتی و ئامانجەکانی دەبینی. هەڤاڵ ئارمانج دەیگوت: جگە لە ژیان لەناو پارتیدا هیچ شێوازێکی تری ژیان قبوڵ ناکەم. ژیانی گەریلا وەڵامی ئەو کەسانەیە کە لە لێگەڕیندان. ئەگەر مرۆڤ شوێن حەقیقەت بکەوێت، دەبێت ژیانی لە نێو ژیانی گەریلدا بێت. وەڵامی گەڕان بەدوای ڕاستییەکان لە ژیانی گەریلادایە'. بەم تێگەیشتنە نەیهێشت دوژمنی داگیرکەر بە ئاسانی لەسەر خاکی کوردستان بجوڵێتەوە.

گەریلا ئارمانج هەستی بەو ڕاستییە کردبوو چەندی لە شەڕ و تێکۆشاندابێت ئەوەندە دەرگای ئازادی بۆ گەلەکەی ئاواڵا دەکات. هەربۆیە هەموو کاتێ دەیگوت، 'گرنگ نیە چی ڕوودەدات با ڕووبدا، پێویستە ئێمە ئەرک و رۆڵی مێژوویی خۆمان بەجێبگەیەنین.' بەم باوەڕداریی و ئامانجەوە لە گۆڕەپانی باکووردا شەڕێکی مێژووی بەڕێوەدەبرد. هەڤاڵ ئارمانج بەم باوەڕدارییەوە خاڵێکی بە شکۆ و قارەمانێتی لە مێژووی بەرخۆدانی پەکەکەدا زیاد کرد. هاوڕێ ئارمانج بە ئامانجی سەرکەوتنی هەمیشەیی لە باکووری کوردستان تێکۆشان و هەموو بەربەستەکانی لەپێش خۆی ڕاماڵی. هەڤاڵ ئارمانج بۆ پێکهێنانی ژیانێکی ئازادی تا کۆتا هەناسەی ژیانی شەڕی کرد و لەسەر ڕێچکەی فەرماندەی مەزن فەرماندە عەگید پێ بە پێ هەنگاوی هەڵگرت. ژنی بوێر و بەرخۆدەر ئارمانج دەڤریم بە ڕۆحی فەرماندە عەگیدەوە لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک شەڕێکی بێهاوتایی بەڕێوەبرد و لە ١٢ی تەمموزی ٢٠٢٤دا لە مانگی عەگیداندا شەهید بوو.