سوپای تورک هێرشی کردە سەر گوندی قومری ئامێدی
سوپای داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر گوندی قومری سەر بە ئامێدی باشوری کوردستان.
سوپای داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر گوندی قومری سەر بە ئامێدی باشوری کوردستان.
هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر باشوری کوردستان بەردەوامە.
سوپای تورکی داگیرکەر هەم لە ئاسمانەوە و هەم لە زەمینیەوە ژینگەی خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنیوز، سوپای داگیرکەری تورک دەوروبەری گوندی قۆمری سەر بە ئامێدی تۆپباران کردووە. بەهۆی تۆپبارانەوە زیانێکی زۆری مادی بەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان کەوتووە. بەپێی زانیاریەکان هێرشەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجامدراوە و زیان بەر ماڵ و موڵکی خەڵکی ناوچەکە گەیشتووە.
بەپێی زانیاریەکانم بۆردومانەکە هیچ زیانێکی گیانی بەدوای خۆیدا نەهێناوە.
ف.ق