تەرمی ٦ گەریلا کە لە دەرسیم شەهید ببوون رادەستی خانەوادەکانیان کرایەوە

تەرمی ٦ گەریلای ئازادی کوردستان کە لە چیای مەرجانی دەرسیم شەهید ببوون، رادەستی خانەوادەکانیان کرایەوە.

لە چیای مەرجانی ناوچەی پلوری دەرسیم لە ٥ی کانونی یەکەمدا شەڕ روویدابوو. تەرمی ٦ لە گەریلاکان کە شەهید ببوون، بۆ پزیشکی دادی مەلەتی ڕەوانەکرابوون.

خانەوادەکان تەرمی جیهان سۆیلەمەز (مونزور) و ئاکیف بەدر (ئازاد وان)یان دوێنێ لە پزیشکی دادی مەلەتی وەرگرتبوو. تەرمی سۆلەمەز لە گوندی ئەگریپناری پلوری و تەرمی بەدیریش لە وان بەخاکسپێردرابوون.

ئەمڕۆش خانەوادەکان تەرمی چاغلا یەلەسەر (ڤەرۆز)، نیعمەت ئارشیمەت (شەرڤان پارتیزان)، نەوزاد دەمیر ( باز جۆلەمێرگ) و گولدانە کارائەر (نودا کارکەر)یان وەرگرتووە. تەرمی یەلەسەر لە ناوچەی پلوری دەرسیم، تەرمی ئارشیمەت لە فارقینی ئامەد، تەرمی دەمیر لە جۆلەمێرگ و تەرمی کارائەر لە ناوچەی قەلقەلی وان بەخاکدەسپێدرێن.

بەپێی زانیاریەکان سبەینێ تەرمی میهریبان ئاتا (ژیندا ژین) و حەسرەت ئولگەر ( رۆژین) رادەستی خانەوادەکانیان دەکرێتەوە.

ف.ق