ئامەد بۆ نەورۆزی گەورە ئامادەیە
هاوسەرۆکی شارەوانی شاری ئامەدی دەم پارتی گوڵشەن ئۆزەر ئاماژەی بەوەدا ئامادەکارییەکانی ئاهەنگی نەورۆزی ٢١ی ئادار تەواو بووە و گوتی: "لە گۆڕەپان لەگەڵ گەلەکەمان داوای ئاشتی دەکەین."
هاوسەرۆکی شارەوانی شاری ئامەدی دەم پارتی گوڵشەن ئۆزەر ئاماژەی بەوەدا ئامادەکارییەکانی ئاهەنگی نەورۆزی ٢١ی ئادار تەواو بووە و گوتی: "لە گۆڕەپان لەگەڵ گەلەکەمان داوای ئاشتی دەکەین."
جەژنی نەورۆز لە ٨٩ ناوەند لە کوردستان و تورکیا پیرۆز دەکرێت، بە جۆش و خرۆشەوە بەردەوامە. وەک هەموو سالێک لە ٢١ی ئادار لە ئامەد بە بەشداری سەدان هەزارکەس ئاهەنگی گەورە ئەنجام دەدرێت. بە بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ نەورۆز پیرۆز دەکرێت.
نەورۆزی ٢١ی ئادار بە دروشمی 'ڕێبەرێتی ئازاد، کۆمەڵگەی دیموکراتیک' لە پارکی نەورۆز لە ناوچەی ڕەزانی ئامەد پیرۆز دەکرێت.
سەرۆکی کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆز و هاوسەرۆکی شاری ئامەدی دەم پارتی گوڵشەن ئۆزەر لەسەر ئامادەکارییەکانی نەورۆز بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و گوتی: "بە بانگەوازی ٢٧ی شوباتی بەڕێز ئۆجالان ئامادەکارییەکانی نەورۆز دەستی پێکرد. پەیامەکە ڕەنگی بە ٨ی ئادار دا. ٨ی ئادار بە بەشدارییەکی بە هێزی ژنانەوە پیرۆز کرا. بەو هیوایەی نەورۆزی ئەمساڵ ببێت نەورۆز ئاشتی و ئازادی گەلەکەمان لە گۆڕەپانەکان بین. وەک بەڕێز ئۆجالان گوتی 'ئەمساڵ دەبێت بە ساڵی ئازادی'. بەم دروشـمەوە چاوەڕوانی هەمووکەسێکین بەشداری ئاهەنگەکانی نەورۆز ببن."
'لە پڕۆسەیەکەداین لە حەسرەتی ئاشتی داین'
گوڵشەن ئاماژەی بەوەشدا بۆ ڕاگەیاندنی داخوازی ئاشتی و ئازادی لە گۆڕەپانی نەورۆز دەبن و گوتیشی: "لە کاتێکداین هەموو رۆژێک ژن و منداڵ شەهید دەکرێن. ئەگەر کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بئافرێنرێت، دەرفەت دروست دەبێت کە جیهانێک دابمەزرێت ژن، منداڵ شەهید نەکرێت. ئەمە یەکێک لە هیوا و ئامانجەکانمانە."
'نەورۆز مژدەی ئاشتی و ئازادییە'
گوڵشەن ئۆزەر ئاماژەی بەوەدا نەورۆز بۆ کوردان بەواتای سەرلەنوی ژیانەوە دێ و گوتی: "نەورۆز بەرخۆدان و ڕاپەڕین، تێکۆشانە لە دژی زوحاکەکان. ژیانەوەی سروشتە. نەورۆز مژدەی ئاشتی و ئازادییە."