"ئێمە بە هێرش دەستبەرداری کولتورەکەمان نابین"
دانیشتوانی شەنگال بە ماتەمینی جەژنی ئێزدییان پیرۆزکرد و سەردانی گۆڕستانی شەهیدان و سەردانی مەزاری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری شەنگال مەروان بەدەلیان کرد.
دانیشتوانی شەنگال بە ماتەمینی جەژنی ئێزدییان پیرۆزکرد و سەردانی گۆڕستانی شەهیدان و سەردانی مەزاری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری شەنگال مەروان بەدەلیان کرد.
لە شەنگال هەموو ساڵێک لە هەفتەی یەکەمی مانگی کانوونی یەکەمدا، کۆمەڵگەی ئێزدی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەرۆژوو دەبن و ڕۆژی ٤هەمین دەکەن بە جەژن. بەشێک لە ئێزدیەکان لە هەفتەی دووەمی مانگی کانوونی یەکەم دا ئەو جەژنە پیرۆز دەکەن. بەپێی ساڵنامەی لالەش، لە هەفتەی یەکەمدا زۆربەی خەڵکی شەنگال ئاهەنگی جەژن دەگێڕن و ئەوەش بە "حسابی مەرگەها" ناودەبرێت.
لە ڕۆژی یەکەمی ڕۆژووی ئیزی دا، مەروان بەدەل هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری شەنگال و منداڵەکانی لەلایەن فڕۆکەکانی تورک و هاوپەیمانەکانیانەوە کرانە ئامانج. بە بۆنەى شەهادەتی شەهید مەروانەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ چادرێکی پرسە و سەرەخۆشی و ماتەمینی لە شەنگال دانرا، لەبەر ئەوەش نەیانتوانی جەژنەکەیان پیرۆز بکەن. لە بریی جەژن بنەماڵەى شەهیدان و ژنان سەردانی مەزاری شەهیدان و بەتایبەتی گۆڕی شەهید مەروانیان کرد.
"ئێمە درێژە بە رێگای شەهیدان دەدەین"
ڕێحان خدر ئەندامی بزووتنەوەی ئازادیی ژنانی ئێزدی بە بۆنەی ئەو ڕۆژەوە وتی: ئەم ڕۆژە بۆ ئەوان زۆر گرنگە و وتیشی: "بەڵام دوژمن دەیەوێت ئەم رۆژە پیرۆزەمان ڕەش و ماتەم بکات، بۆ ئەوەش لەم ڕۆژەدا هەڤاڵمان مەروان بەدەل کرایە ئامانج، بەڵام بەم هێرشانە دەستبەرداری کولتووری خۆمان نابین و ڕۆژەکانمان پیرۆز دەکەین. ئێمە وەک ئێزدی دەڵێین، ئەوانەی ئەم هێرشانەیان ئەنجامداوە بەرپرسیار دەبن و دەبێت باجی هێرشەکەیان بدەن. ئێمە بە هێرش و شەهید لاواز نابین، بەپێچەوانەوە بە هەزاران کچ و کوڕی ئێزدی درێژە بە رێگاکەیان دەدەن".
ژ.ت