تەرمی ژیندا گابار گەریلای یەژا ستار بەخاک سپێردرا

تەرمی میهرەبان عەتا گەریلای یەژاستار، کە لە شەڕێکدا لە دێرسیم گیانی لەدەستدا بوو، لە ناوچەی دێریک بەخاک سپێردرا.

میهرەبان عەتا (ژیندا گابار) گەریلای یەژاستار لە ڕۆژی ٥ی کانوونی یەکەم لە شەڕدا لە دێرسیم شەهید بوو. تەرمەکەى لە لایەن بنەماڵەکەیەوە لە فەرمانگەی پزیشکی داد لە مەلاتییە وەرگیرایەوە.

 بنەماڵەی ژیندا گابار درەنگانی شەو گەیشتنە ناوچەی دێریک لە پارێزگای مێردین و تەرمەکەیان برد بۆ گۆڕستانی ناوچەکە بۆ ئەوەی بە خاکی بسپێرن.

خەڵکێکی زۆر بەشدارییان لە مەراسیمی بە خاکسپاردنی تەرمی ئەو گەریلا شەهیدەدا کرد.

دوای جێبەجێکردنی مەراسیمە ئاینییەکان تەرمی گەریلای شەهید میهرەبان عەتا (ژیندا گابار) بەخاک سپێردرا.

ژ.ت