کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
تەرمی گەریلای هەپەگە کە لە سێرت شەهید بوو لە سێرت بە خاکسپێردرا
گەریلای هەپەگە بۆتان ئۆسیان (فەهمی باشکورت) کە لە ناوچەی لجێی ئامەد لە شەڕ دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەهیدبوو، لە سێرت بەخاکسپێردرا. -
هەپەگە: هاوڕێیانمان هەبون و بۆتان لە ئامەد شەهیدبوون
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە مانگی ئەیلول لە ئامەد لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و لە شەڕدا گەریلا هەبون پیرۆ و بۆتان ئۆسیان شەهیدبوون. -
بە بەرخۆدانەکانییەوە بووە بەشێک لە داستانی زاپ
گەریلا فواد ئاپۆچی کە بەشداری چەندین چالاکی کرد، وە لە زاپ بووە بەشێک لە بەرخۆدانی داستان ئامێزی زاپ، بە تێکۆشان و هەڵوێستی فیداکارییەوە بووە نمونەیەک بۆ گەنجانی کورد و بەتایبەت بۆ گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. -
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بناری قەندیلیان بۆردوومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بناری قەندیلیان بەچڕیی بۆردوومان کرد، بەگوێرەی زانیارییەکان هێشتاش بۆردوومان بەردەوامە. -
ئەنجامنامەی کۆنفرانسی "تێکۆشانی ئازادی و هاوپەیمانیی گەلان" ڕاگەیاندرا
لە شەنگال ئەو کۆنفرانسەی لە چوارچێوەی فیکری نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێ کردووە، بە ئەنجامنامەیەک کۆتایی هات. بۆ چارەسەری قەیرانەکانی هەرێمەکە ئاماژە بە فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا. -
لە ڕزگاری پانێڵێک دەربارەی مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر ئەنجامدرا
ئەمڕۆ لە شارەدێی رزگاری بە ناونیشانی "هۆشیارکردنەوەی گەنجان لە مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر" پانێڵێک ئەنجامدرا. -
وۆرکشۆپ لە شنگاڵ: دەرفەتەکان بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان زۆرە، دەبێت تێکۆشان بەهێزتر بکرێت
پارێزەری ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، لە پەیامەکەیدا بۆ وۆرکشۆپی شنگاڵ، وەبیری هێنایەوە کە سیستەمی ئیمرالی لە هیچ شوێنێکی جیهاندا هاوشێوەی نییە و ڕایگەیاند کە کورد لە هەموو شوێنێکی جیهان پێویستە هەوڵەکانی بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان چڕبکاتەوە. -
کەجەکە بۆ عێراق: بەرامبەر بە تاوانە جەنگیەکانی تورکیا بوەستنەوە، رێککەوتنەکە هەڵوەشێننەوە
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە: بانگەوازمان بۆ دەوڵەت و حکومەتی عێراق ئەوەیە، لە بەرامبەر تاوانە جەنگیەکانی تورکیا بوەستنەوە و رێککەوتنێک کە لەگەڵ ئەردۆغانی پشتیوانی داعش واژۆکراوە دەستبەجێ هەڵبوەشێننەوە. -
هەپەگە ناسنامەی ٢ شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە زاپ شەهیدبوون و ورایگەیاند، "هاورێیانمان ئازاد و هارون لە ناو تێکۆشانماندا بەردەوام یاد دەکرێنەوە". -
قەرەسوو: پێوەری دیموکراتیکبوون، وەستانەوەیە بەرامبەر بە گۆشەگیری لە ئیمراڵی
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە مستەفا قەرەسو رایگەیاند، کە گۆشەگیری لە ئیمراڵی لە رۆژەڤی جیهاندایە و بانگەوازی ئاراستەی هێزە دیموکراسیەکان لە تورکیا کرد. قەرەسو وتی، "پێوەری دیموکراتیکبوون وەستانەوەیە بەرامبەر بە گۆشەگیری لە ئیمراڵی". -
کەنەکە: لە دژی کردە تێرۆریستییەکانی دەوڵەتی تورک دەنگ هەڵبڕن
کەنەکە لە یەکەم ساڵیادی تیرۆرکردنی دەنیز جەودەت بوڵبوندا داوای کرد هەمووان لە دژی کردەوە تیرۆریستیەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەنگ هەڵبرن و هەڵوێستیان هەبێت. -
لە لجێ گەمارۆ و جموجۆڵی سەربازی بەردەوامە
لە گوندی پێچاری ناوچەی لجێی ئامەد ئۆپراسیۆنی سەربازی، کەلەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەستیپێکرابوو، بەردەوامە. -
چالاکی نیشانەشکێنی هەپەگە: داگیرکەرێک بە سزا گەیاندرا
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاشکرایکرد لە هەرێمی زاپ لە چالاکی نیشانەشکێنیدا دژ بە سوپای داگیرکەری تورک، داگیرکەرێک بەسزا گەیاندرا. -
ژمارەی ٢٩هەمینی گۆڤاری ئاڵتەرناتیو بڵاو كرایەوە
ژمارەی ٢٩ یەمینی گۆڤاری ئاڵتەرناتیو لەساڵی چواردەیەم، خولی سێیەم ئۆرگانی فەرمی پەژاک چاپ و بڵاوكرایەوە. -
یەبەشە یادی شەهیدان دیندار، چیا و پیرانی بەرزڕاگرت
فەرماندەیی یەبەشە هەریەکە لە شەهید دیندار ئاڤێستا، چیا فەقیر و پیران پیری یادکردەوە کە لە ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣دا لە هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوون. -
دانیشتووانی مەخموور دژی هێرشی دەوڵەتی تورک ڕێپێوانی جەماوەرییان ئەنجامدا
دانیشتووانی مەخمور دژی هێرشی ئەم بەیانییەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر کەمپەکە، ڕێپێوانی جەماوەریان ئەنجامدا. -
یەرەکە: لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ئاسۆس هیچ زیانێکی بەر هێزەکانمان نەکەوتووە
یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) ڕایگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر چیای ئاسۆس هیچ زیانێکی بە هێزەکانیان نەگەیاندووە. -
دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر مەخمور
کەمپی پەنابەرانی مەخمور جارێکی دیکە لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆردومان کرایەوە. -
هەپەگە ناسنامەی ٢ شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە گارە شەهید بوون و ڕایگەیاند: "هاوڕێانمان هۆگر و مەزڵوم بە هەڵوێستی خۆیان لە ژیان و تێکۆشاندا بوونە گەریلای ئازادی نموونەیی ڕێبازی ئاپۆیی." -
لە کەرکوک دوو چەتەی داعش کوژران
لە شاری کەرکوک، دوای ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان دوو چەتەی داعش کوژران. -
دەوڵەتی تورک لە ٣٣ساڵدا لانیکەم ٨١ منداڵی لە باشوری کوردستان کوشتووە
تیمی بنیاتنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی (سی پی تی) ڕایگەیاند کە لە ساڵی ١٩٩١ـەوە هەتا ئێستا بەلانیکەمەوە ٨١ منداڵ لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە باشووری کوردستان کوژراون. -
دوو هاووڵاتی له شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کران
هێزەکانی حکومەتی ئێران دوو هاووڵاتی کوردی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان دەستبەسەرکرد. -
هەپەگە: لە زاپ ٢ داگیرکەر سزادران، یەکێکی دیکەش برینداربوو
هەپەگە رایگەیاند، لە زاپ لە چالاکی هێزەکانی گەریلادا ٢ داگیرکەر سزادران، یەکێکی دیکەش برینداربوو. -
'رێبەرایەتی بە پارێزنامەکانی خۆی رێگەی ئازادی نیشاندا'
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە خەبات ئاندۆک و ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەکانی گەنجانی ئۆزگور شەڕکەر، رایانگەیاند، کە عەبدوڵا ئۆجالان بە پارێزنامەکانی رێگەی ئازادی نیشان دەدات و وتیان، لەبەر ئەوە گەلانی بندەست هیوا لە پەکەکەدا دەبیننەوە. -
مانگرتنی سەرتاسەری لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو
ئەمرۆ هاوکات لەگەڵ دووەم ساڵیادی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی مانگرتنی سەرتاسەری لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت.